ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی وه‌ك دوایین مۆڵه‌ت بۆ عه‌بادیی دیاریكرد
"وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م بۆ پڕۆسه‌ی چاكسازیی رۆژی پێنجشه‌ممه ئه‌وكاته‌یه كه پێویسته كابینه‌ی وه‌زاری پێشكه‌ش بكرێت"
K24 – به‌غدا-عه‌لی ئه‌ركه‌وازی:
دوای مشتومڕێكی زۆر، ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتووی وه‌ك دوایین مۆڵه‌ت دیاریكرد بۆ ئه‌وه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادیی سه‌رۆكی ئەنجوومەنی وه‌زیرانی عێراق پێكهاته‌ی كابینه ته‌كنۆكراته‌كه‌ی پێشكه‌ش بكات.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا، سه‌لیم جبووری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه گوتی: "وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م بۆ پڕۆسه‌ی چاكسازیی، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌و كاته‌یه كه پێویسته كابینه‌ی وه‌زاری پێشكه‌ش بكرێت".