سەلما ئیرماك: ئەردۆغان نەیتوانی مەرامەكانی بەدی بھێنێ
گه‌لی كورد گه‌لێكی سه‌ربه‌رزه و هیچ كات دیلی قه‌بووڵ ناكات
K24 - ھەولێر:
ھاوسەرۆكی پێشووی كۆنگرەی جڤاكی دیموكراتی (كەجەدە) رایگەیاند، سەركەوتنەكانی كورد لە باكووری كوردستان لە ھەڵبژاردنەكان و پێشوەچوون لە پارچەكانی دیكە ھۆكاربوون بۆ دەسپێكردنی شەڕ و ئاڵۆزی لە باكووری كوردستان، بەڵام ئەردۆغان نەیتوانی ھیچ مەرامێكی بەدی بھێنێ.
لە میانی بەشداریكردنی له گه‌شتێكی هه‌واڵه‌كانی (كوردستان24) سه‌لما ئیرماك، هاوسه‌رۆكی پێشووی كه‌جه‌ده و په‌رله‌مانتاری ئێستای پارتی دیموكراتی گەلان (هه‌ده‌په) رایگەیاند: "بردنه‌وه‌ی هه‌ده‌په و كورد و شكاندنی به‌ربه‌ستی له سه‌دا ده له هه‌ڵبژاردنه‌كانی حه‌فتی حوزه‌یران هۆكاربوون بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕوپێكدادان و ئه‌ردۆغانیش كۆمه‌ڵێك مه‌رامی هه‌بوو به‌ڵام هیچیان به‌دی نه‌هاتن و سه‌رۆك كۆماری توركیاش وه‌ك به‌ربه‌ستێك سه‌یری كورد ده‌كات".
سەبارەت ئۆپەراسیۆن و قەدەغەكردنی ھاتووچۆ لە ناوشارەكانی باكوور كە حكوومەتی توركیا دەڵێ، ئۆپەراسیۆنی ناوشارەكانی باكووری كوردستان دژ بە لێدانی خەندەقە ئەو پەرلەمانتارەی ھەدەپە گوتی: "ئەوە راست نیە، چونكە لە زۆر شار و شارۆچكە حكوومەت ئۆپەراسیۆنی ئەنجامداوە ھیچ خەندەقی لێنەدراوە".
گوتیشی: "لێدانی خەندەق بڕیاری ئێمە نییە، بەڵام ئەوانەی خەندەق لێدەدەن بە مەبەستی پاراستنی گەل ئەو كارە دەكەن، چونكە ھیچ چارەیەك نیە، بۆیە ئەوان ئەو كارە دەكەن، چۆن لە ساڵانی پێشوو گەلی كورد لە ناچاری خەباتی شاخی ھەڵبژارد، لەبەر ئەوەی رێگاچارەی دیموكراسی نەبوو، ئەمڕۆش ھەمان شتە لە گەل لە باكووری كوردستان ناچارە پەنا بۆ لێدانی خەندەق دەبرێت".
هه‌روه‌ها هاوسه‌رۆكی پێشووی كه‌جه‌ده راشیگه‌یاند: گه‌لی كورد گه‌لێكی سه‌ربه‌رزه و هیچ كات دیلی قه‌بووڵ ناكات و كاتێك هیچ چاره‌یه‌ك نه‌ما ناچاربووین په‌نا بۆ هه‌ر رێگه‌یه‌كی به‌رخودان ببه‌ین و كاتێكیش ئێمه داوای وه‌ستاندنی شه‌ڕمان كرد حكومه‌ت یاداشتی ده‌ستگیركردنی بۆمان ده‌ركرد. گووتیشی نه په‌یه‌ده و نه په‌كه‌كه تیرۆریست نین و ئه‌م قسه‌یه قسه‌ی ئه‌ردۆغان و به‌رپرسانی دیكه‌ی توركیایه".