نوێترین زانیاریی لەسەر فڕۆکە رفێندراوەکەی میسر
"رفێنەری فڕۆکەکە دەیەوێ هاوسەری پێشووی بگەڕێنێتەوە"
K24-هەولێر
ئاژانسی هەواڵی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند رفێنەری فڕۆکە میسرییەکە هاوڵاتییەکی میسرە بە ناوی سەیفەدین مستەفایە، هاوکات هاوکات چەند سەرچاوەیەکی پەیوەندیدار لە قوبرس رایانگەیاند رفێنەری فڕۆکەکە داوای کردووە لەگەڵ هاوسەرە پێشووەکەی گفتوگۆ بکات کە هاوڵاتییەکی قوبرسییە بە ناوی مارینا مارکۆڤا.
هاوکات چەند سەرچاوەیەکی مئەنیی میسر رایانگەیاند: رفێنەری فڕۆکەکە سەرەتا داوای لە فڕۆکەوانی فڕۆکەکە کردبوو روو لە شاری ئیستەنبوڵ بکات لە تورکیا، بەڵام فڕۆکەوانەکە ئەو داوایەی رەتکردەوە بەهۆی نەبوونی بەنزینی پێویست بۆ گەشتکردن بۆ ئیستەنبوڵ بۆیە ناچار لە فڕۆکەخانەی لارنکا نیشتنەوە و دواتر رفێنەرەکە داوای ئەنجامدانی دانووستانی کردووە لەگەڵ ژنێک بە ناوی مارینا مارکۆڤا.
سەرچاوەکان دەشڵێن: "رفێنەرەکە داوای وەرگێری راستەوخۆی کردووە و داوای مافی پەنابەرێتی سیاسیی کردووە لە قوبرس".
هاوکات چەند سەرچاوەیەکی پەیوەندیدار لە قوبرس رایانگەیاند: رفێنەری فڕۆکە میسرییەکە داوای کردووە لەگەڵ هاوسەرە پێشووەکەی گفتوگۆ بکات کە هاوڵاتییەکی قوبرسییە بە ناوی مارینا مارکۆڤا.
بەپێی سەرچاوەکان رفێنەری فڕۆکە میسرییەکە هاوڵاتییەکی میسرییە و خاوەنی ناسنامەی ئەمریکییە.
هاوکات سەرۆکی قوبرس رایگەیاند: هیچ مەبەستێکی تیرۆریستیی لە رووداوی رفاندنی فڕۆکە میسرییەکە نەبوو.
پۆلیسی قوبرس: هاوسەرەکی رفێنەری فڕۆکە میسرییەکە بە رێوەیە بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەگەڵ هاوسەرە پێشووەکەی بکات.
ئەمە لە کاتێکدایە وەزارەتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی میسر، ئەمڕۆ سێشەممە، لە راگەیەندراوێکدا گوتی: "یەکێک لە سەرنشینانی فڕۆکەکە هەڕەشەی لە فڕۆکەوانی فڕۆکەکە رفێندراوەکەی سەر بە کۆمپانیای میسر بۆ فڕۆکەوانیی کردووە و گوتوویەتی کە پشتێنەیەکی بۆمبرێژکراوی پێیە".
وەزارەتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی میسر گوتیشی: "فڕۆکەوانی فڕۆکەکە، عومەر ئەلجەمەل رایگەیاند کە یەکێک لە سەرنشینان هەڕەشەی کردووە و گوتوویەتی پشتێنەیەکی بۆمبرێژکراوی پێیە" و فڕۆکەوانەکەی ناچار کردووە لە فڕۆکەخانەی لارنکا بنیشێتەوە".
هاوکات کۆمپانیای میسر بۆ فڕۆکەوانیی رایگەیاند: ژمارەی سەرنیشینانی فڕۆکەکە 81 سەرنشینە و هێشتا 4 سەرنشینی بیانیی و تیمی فڕۆکەکە کە ژمارەیان 7 کەسە لە نێو فڕۆکەکە ماون.
بەپێی پۆلیسی قوبرس رایگەیاند: "رفێنەرەکان کاتژمێر 05:30 بە کاتی گرینیچ پەیوەندیان بە تاوەری چاودێریی (فڕۆکەخانەی لارنکاوە کرد) و کاتژمێر 05:50 بە کاتی گرینیچ رێگە درا فڕۆکەکە بنیشێتەوە و تا ئێستا رفێنەرەکان داواکارییەکانیان ئاشکرا نەکردووە و شانەیەکی قەیران نێردراوە بۆ فڕۆکەخانەکە".
سەرچاوە: SKY، ئا: ئا ، ف

وێنەی رفێنەری فڕۆکە میسرییەکە