رفێنه‌ری فڕۆكه میسرییه‌كه له فڕۆكه‌خانه‌ی لارنكای قوبروس خۆی راده‌ستكرد
وه‌زیری فڕۆكه‌وانی میسر ئه‌گه‌ری كاری تیرۆریستیی له رفاندنی ئه‌و فڕۆكه‌یه به دوور داده‌نێت
K24 – هه‌ولێر:
كه‌ناڵی سكای نیوزی عه‌ره‌بی بڵاویكرده‌وه پڕۆسه‌ی رفاندنی فڕۆكه میسرییه‌كه له فڕۆكه‌خانه‌ی لارنكا له قوبروس به ده‌ستگیركردنی رفێنه‌ره‌كه كوتایی هات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قوبروس رایگه‌یاند: "دوای ئازادكردنی هه‌موو سه‌رنشین و تاقمی فڕۆكه‌كه، هێزه ئه‌منییه‌كانی قوبروس رفێنه‌ری فڕۆكه میسرییه‌كه‌یان ده‌ستگیركردووه".
په‌یامنێری سكای نیوزی عه‌ره‌بی گوتی: "سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی میسر دووپاتیانكردووه‌ته‌وه خوشكی سه‌یفه‌دین مسته‌فا رفێنه‌ری فڕۆكه میسرییه‌كه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه".
لای خۆیه‌وه وه‌زیری فڕۆكه‌وانی میسر ئه‌گه‌ری كاری تیرۆریستیی له رفاندنی ئه‌و فڕۆكه‌یه به دوور داده‌نێت.