"با چیتر خه‌ڵكی كوردستان به‌م هه‌ڵمه‌ته ئیعلامییانه ماندوونهكرێن"
"پێویست ده‌كات ئه‌م جیاوازییانه كه‌متر بێته سه‌ر لاپه‌ڕه‌كانی راگه‌یاندن"
K24 – هه‌ولێر-ئاراس ئه‌حمه‌د:
ده‌رباره‌ی لێدوانه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی كۆسره‌ت ره‌سوول عه‌لی و هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، سالار مەحموود ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان به كوردستان24 گوت: "ئێمه هیوادارین به پێی پره‌نسیپی حزبی له ناوخۆی حزب له رێگه‌ی ئۆرگانه‌كان و له كۆبوونه‌وه‌كان" كێشه‌كان "چاره‌سه‌ر ببێت".
سالار مه‌حموود گوتیشی: "با چیتر خه‌ڵكی كوردستان به‌م ترازان و ململانێ و به‌م هه‌ڵمه‌ته ئیعلامییانه ماندوونهكرێن".
له‌باره‌ی كاریگه‌ربوونی فراكسیۆنه‌كه‌یان به‌و لێدوانانه، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی یه‌كێتیی گوتی: "ئێمه وه‌كوو خۆمان به‌شێك بووین له هه‌وڵه‌كانی یه‌كریزیی ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له هه‌موو ئاسته‌كاندا".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "ئه‌وانه‌ی له ناو حزب هه‌یه په‌یوه‌ندیی به ئۆرگانه‌كه‌ی ئێمه‌وه نییه له راستیشدا كاریگه‌ریی دروستنه‌كردووه به‌ڵام بێگومان له رووی ده‌روونییه‌وه له رووی ئۆرگانییه‌وه فراكسیۆن كاتێك كاراتر ده‌بێت كه له‌ناوخۆی حزبدا یه‌كێتییه‌كی زیاتر هه‌بێت".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه و له به‌شێك له لێدوانی بۆ كوردستان24 دكتۆر رێبوار ئیسماعیل جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی سێی ھەولێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گوتی: "ئه‌م جیاوازییانه پێویست ده‌كاتن پارێزگاریی لێبكرێت و بچێته چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی ناو سه‌ركردایه‌تیی و مه‌كته‌بی سیاسیی و ناو ئۆرگانه‌كان".
دكتۆر رێبوار ئیسماعیل گوتیشی له‌و ئۆرگانانه "وتوێژی له‌سه‌ر بكرێت و باسی لێوه‌بكرێت و كه‌متر بێته سه‌ر لاپه‌ڕه‌كانی راگه‌یاندن".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "هه‌ندێك خه‌ڵكی تازه كه كه‌متر شاره‌زای یه‌كێتییه ره‌نگه كاریگه‌ریی ببێت، به‌ڵام ئه‌م كاریگه‌ره كاریگه‌رییه‌كی كاتییه".
رۆژی 24 ئه‌م مانگه كۆسره‌ت ره‌سوول عه‌لی جێگری یەکەمی سكرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند: "بە بنەماڵەکردنی یەکێتیی مایەی قبووڵکردن نییە لای ئێمە".
له ههڤپهیڤینێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت جێگری یەکەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاماژەشی کرد کە: "هێرۆ خان خۆی بە سەرۆکی یەکێتیی دەزانێ، چونکە هاوسەری مام جەلالە لە کاتێکدا مام جەلال هێشتا لە ژیاندا ماوە".
لاى خۆیه‌وه رۆژی 27 ئه‌م مانگه له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی لە وەڵامی کۆسرەت رەسوول دا گوتی: "سەبارەت بەوەی کە من ھەموو دەسەڵاتەکانی یەکێتیم قۆرخ کردووە، دەمەوێ زۆر راشکاوانە ئەم راستیانەتان بۆ روون بکەمەوە، پێم وایە پۆستی سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جگە لە مام جەلال نە لە ئێستا و نە لە دووا رۆژدا جێگەی قسەوباس نییە و ئەو پۆستە و ھەموو ئەوانی تر وەک سەردەمی حزووری مام نامێنێت، چاوەڕوانین کۆنگرە گفتوگۆی لەسەر بکات و گۆڕانکاریی بەسەر پۆست و دەسڵاتەکاندا بێنێت".
سەبارەت بە دارایی یەکێتیی و دەستبەسەرداگرتنی سەروەت و سامانی یەکێتیش، هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د گوتی: "ئەوە من نیم کە بەرپرسی دارایی یەکێتیی بم، بەڵکوو ئەوە ئیدارەی گشتییە کە بەرپرسیارە لە سەروەت و سامانی یەکێتیی و دابینکردنی پێداویستیەکانی، جا ھەر لایەنێک کەدەیەوێت سەروەت و سامانی یەکێتیی بزانێت دەبێت لە ئیدارەی گشتیی یەکێتیی بپرسێت".
م.ح