رووسیا ھێز رەوانەی تەدموور دەكات

ڤلادیمێر پۆتین راشیگەیاند، کۆتایی ئەم ھەفتەی وڵاتەکەی تیمێکی سەربازی تایبەت رەوانەی سووریا دەکات

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/5fe37f01-f9d5-4637-b77f-d6d7922976de/Putin%20Tedmur.ism/manifest

K24- ھەولێر:

ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆكی رووسیا رایگەیاند، ناردنی تیمە سەربازییەکان بۆ تەدموور لە چوارچێوەی ھاوکارییە مرۆییەکانە.

ڤلادیمێر پۆتین راشیگەیاند، کۆتایی ئەم ھەفتەی وڵاتەکەی تیمێکی سەربازی تایبەت رەوانەی سووریا دەکات بۆ ھەڵگرتنەوە و پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئەو بۆمبانه‌ی کە داعش لە شوێنەواری مێژووی تەدموور دایناونه‌ته‌وە، ھەروەھا گوتیشی بڕیارەكه‌ بە رەزامەندی یونسکۆ و سەرۆکی سووریا بووە.

ڤلادیمێر پۆتین دەشڵێت: "ئەمە بابەتێکی تەواو مرۆییە، بۆ ھەڵگرتنەوەی بۆمبە چێنراوەکانە، بە تەلەفۆن قسەم لەگەڵ بەرێوبەری گشتی یونسکۆ و سەرۆکی سووریا کردووە و ھەر سێ لا رەزامەندین لەسەر ناردنی ئەو تیمە سەربازییە  بۆ تەدموور و پاککردنەوەی ئەو شارە مێژوویە لە بۆمبەکانی داعش".

لە 27 ئەم مانگە میدیاكانی حكوومەتی سووریا و بڵاویانكردەوە كە شاری تەدمووریان بە تەواوی لە دەست چەكدارانی داعش دەرھێناوە.

شاری تەدموور شارێكی مێژوویە لە سووریا دەكەوێتە نێوەڕاستی ئەو وڵاتە.