رووسیا ھێز رەوانەی تەدموور دەكات
ڤلادیمێر پۆتین راشیگەیاند، کۆتایی ئەم ھەفتەی وڵاتەکەی تیمێکی سەربازی تایبەت رەوانەی سووریا دەکات
K24- ھەولێر:
ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆكی رووسیا رایگەیاند، ناردنی تیمە سەربازییەکان بۆ تەدموور لە چوارچێوەی ھاوکارییە مرۆییەکانە.
ڤلادیمێر پۆتین راشیگەیاند، کۆتایی ئەم ھەفتەی وڵاتەکەی تیمێکی سەربازی تایبەت رەوانەی سووریا دەکات بۆ ھەڵگرتنەوە و پووچهڵكردنهوهی ئەو بۆمبانهی کە داعش لە شوێنەواری مێژووی تەدموور دایناونهتهوە، ھەروەھا گوتیشی بڕیارەكه بە رەزامەندی یونسکۆ و سەرۆکی سووریا بووە.
ڤلادیمێر پۆتین دەشڵێت: "ئەمە بابەتێکی تەواو مرۆییە، بۆ ھەڵگرتنەوەی بۆمبە چێنراوەکانە، بە تەلەفۆن قسەم لەگەڵ بەرێوبەری گشتی یونسکۆ و سەرۆکی سووریا کردووە و ھەر سێ لا رەزامەندین لەسەر ناردنی ئەو تیمە سەربازییە بۆ تەدموور و پاککردنەوەی ئەو شارە مێژوویە لە بۆمبەکانی داعش".
لە 27 ئەم مانگە میدیاكانی حكوومەتی سووریا و بڵاویانكردەوە كە شاری تەدمووریان بە تەواوی لە دەست چەكدارانی داعش دەرھێناوە.
شاری تەدموور شارێكی مێژوویە لە سووریا دەكەوێتە نێوەڕاستی ئەو وڵاتە.