جوتیارانی شارۆچكەیەكی باكووری كوردستان لە ترسی سەرما ئاگر بۆ دار گوێزەكانیان دادەگیرسێنن

بەگوێرەی خوتیارانی دەڤەرەكەش ئەو بەفرە لەو كاتەدا خراپە و ئەوان دەترسێن كە دار گوێزەكانیان لەسەرماندا وشك بن، بۆیە ئاگر بۆ دارەكانیان دادەگیرسێنن.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/d11b03f7-e2ff-4694-8c27-314a3452f72c/Germkrdny%20Dar%20gwez.ism/manifest

K24 – ھەولێر:

جوتیارەكانی شارۆچكەی باخچە سەر بە وان بەھۆكاری سەرمای زۆرەوە ئاگر بۆ دار گوێزەكانیان دادەگیرسێنن تاوەكوو لەسەرماندا وشك نەبن.

دوێنێ بەفرێكی زۆر لەدەڤەرەكە باری بووە ھۆی سەرمایەكی وشك.

بەگوێرەی خوتیارانی دەڤەرەكەش ئەو بەفرە لەو كاتەدا خراپە و ئەوان دەترسێن كە دار گوێزەكانیان لەسەرماندا وشك بن، بۆیە ئاگر بۆ دارەكانیان دادەگیرسێنن.

ئیسمەت دەمیرتاش جوتیارێكی دەڤەرەكە دەڵێ لەئێوارە تا بەیانی ئەو لەنێو ڕەزی گوێزەكاندایە و ئاگر دادەگیرسێنێ.

ناوبراو گوتیشی، پێشتر لەو كاتەدا بەفر باریوە و ڕەزەكەیان بێ بەرھەم بووە، بۆیە ئەوان دەیانەوێ پێشی ئەو كارەساتە بگرن.