ئۆلاند: دوای ھێرشەكانی پاریس 1ملیار یۆرۆمان خەرجكردووە بۆ پاراستنی فەرەنسا لە تیرۆر
"ناسنامە لەو كەسانە بسەندرێتەوە، كە لە تیرۆر تێوەگلاون، پێشنیاری باری درێژكردنەوەی باری نائاسایم كرد"
K24 – ھەولێر:
فرانسوا ئۆلاند، سەرۆكی فەرەنسا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لە كۆشكی ئیلێزێ لە پاریس رایگەیاند، یەك ملیار یۆرۆیان خەرجكردووە بۆ پاراستنی فەرەنسا لە ھەڕەشەكانی تیرۆر.
فرانسوا ئۆلاند گوتی: "دەمەوێ باس لە بەندێكی نوێ بۆ دەستووری فەرەنسا بكەم، بۆ پاراستنمان لە ھەڕەشەكانی تیرۆر، من پێشتر رام گەیاندبوو،دەبێت تایبەتمەندی زیاتر بدرێتە ھێزە ئەمنییەكانی فەرەنسا، ئەوانەی سنوور دەپارێزن و ئەوانەی ئەمنیەتی وڵات دەپارێزن".
فرانسوا ئۆلاند، دەشڵێت: "لە ماوەی 4 مانگدا یەك ملیار دۆلارمان خەرجكردووە، بۆ دڵنیا بوون لە ئەمنییەتی وڵاتەكەمان، دوای 3 رۆژ لە ھێرشەكانی پاریس من پێشنیارمكرد، پەرلەمان بۆ ئەوەی پێداچوونەوە بە دەستووری وڵاتدا بكەن، ناسنامە لەو كەسانە بسەندرێتەوە، كە لە تیرۆر تێوەگلاون، پێشنیاری باری درێژكردنەوەی باری نائاسایم كرد، ئەوەم بۆ كۆكردنەوەی فەرەنسییەكان كرد، ئەو بڕیارانەم بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەركرد".