ئه‌ڵمانيا: له باره‌ى ئازادى رۆژنامه‌وانييه‌وه وتوێژ له‌گه‌ڵ توركيا ناكه‌ين
گوته‌بێژ به ناوى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا، رايگه‌ياند، پرسى ئازادى رۆژنامه‌وانى جێى وتوێژ نييه و ئه‌ڵمانيا له‌و باره‌يه‌وه وتوێژ له‌گه‌ڵ توركيادا ناكات و پێويسته توركيا پابه‌ندى بنه‌ماكانى ئازادى كارى رۆژنامه‌وانى بێت.
K24 – هه‌ولێر:

به هۆى به‌رهه‌مهێنانى گۆرانييه‌كى ئه‌ڵمانييه‌وه، كه تێيدا سوكايه‌تى به سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان ده‌كرێت، ئه‌نقه‌ره باڵيۆزى ئه‌ڵمانياى له توركيا بانگ كردبوو بۆ ده‌ربڕينى ناڕه‌زايه‌تى.
له‌و باره‌يه‌وه و له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا رايگه‌ياند، ئه‌وه به‌شێكه له ئازادى راده‌ربڕين و هه‌رچه‌نده به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌شمان له‌گه‌ڵ توركيادا هه‌يه به‌ڵام له باره‌ى ئه‌و پرسه‌وه ئاماده نيين وتوێژ له‌گه‌ڵ توركيادا بكه‌ين.
دوێنێ سێشه‌ممه، سه‌رچاوه‌يه‌كى ديپلۆماتى توركيا بڵاويكرده‌وه، ئه‌نقه‌ره بانگى باڵيۆزى ئه‌ڵمانياى له توركيا كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى ناڕه‌زايه‌تى پێ بدات له باره‌ى ئه‌و گۆرانييه‌ى له كه‌ناڵه‌كانى ئه‌ڵمانيا بڵاوكراوه‌ته‌وه.