وێنه‌ی ئه‌و خانمه ببینه كه هۆكاری سه‌ره‌كی رفاندنی فڕۆكه میسرییه‌كه‌یه
بارمته‌كانی وێنه‌ی سێلفییان له‌گه‌ڵ رفێنه‌ری فڕۆكه‌كه گرتووه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كانی قوبرس و میسر، ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، خێزانه جیابووه‌وه‌كه‌ی "سه‌یفه‌ددین مسته‌فا"ی میسری و رفێنه‌ری فڕۆكه میسرییه‌كه، له‌سه‌ر داواكاری هاوسه‌ری پێشووی، له فڕۆكه‌خانه ئاماده‌بووه.
ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، وێنه‌ی "ماریان باراشكۆ"ی هاوسه‌ری پێشووی رفێنه‌ری فڕۆكه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه.
رادیۆی قوبرس دووپاتیكرده‌وه، پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی رفاندنی فڕۆكه میسرییه‌كه له‌لایه‌ن سهیفهدینهوه، بینینی هاوسه‌ری پێشووی بووه، كه قوبرسییه.
شایه‌تحاڵانیش ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، دوای نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه له فڕۆكه‌خانه‌ی لارانكای قوبرس، "سه‌یفه‌ددین"، نامه‌یه‌كی عه‌ره‌بی داوه‌ته به‌رپرسانی فڕۆكه‌خانه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی بیگه‌ننه ده‌ست هاوسه‌ری پێشووی.
ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی قوبرس بڵاویكرده‌وه، مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی رفێنه‌ری فڕۆكه میسرییه‌كه، گه‌یاندنی نامه‌یه‌كی چوار لاپه‌ڕه‌یی بووه، به هاوسه‌ری پێشووی.
ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی میسر، بڵاوییانكرده‌وه، رفێنه‌ری فڕۆكه‌ی ئێرباس 320ی میسری، ناوی سه‌یفه‌ددین مسته‌فا عومه‌ره و له ناوچه‌ی "زاهری فێركاری" مامۆستای مێژووه، وه‌ك سه‌رچاوه قوبرسییهكان ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، "باری ده‌روونی جێگری نییه".
رۆژی سێشه‌ممه، گه‌شتیارێكی به‌ناوی سه‌یفه‌دین مسته‌فا، فڕۆكه‌یه‌كی میسری له‌جۆری ئێرباس 320، رفاند، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی خۆته‌قاندنه‌وه‌ی له فڕۆكه‌وانه‌كان كردبوو به ناچاری له فڕۆكه‌خانه‌ی لارانكای قوبرس نیشته‌وه، دواتر ده‌ركه‌وت، ئه‌و پشتێنه‌یه‌ی گوایه هی خۆته‌قاندنه‌وه، ساخته‌یه.
به‌شێك له ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی میسر، پرسیار له باره‌ی تێپه‌ڕاندنی خاڵه‌كانی پشكنینی فڕۆكه‌خانه ده‌كه‌ن و ده‌پرس ئه‌و پیاوه چۆن توانیویه‌تی خۆی به‌گه‌یه‌نێته ناو فڕۆكه‌كه، له‌كاتێكدا فڕۆكه‌خانه‌كانی میسر، له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئه‌منی بیانییه‌وه سه‌رپه‌رشتیاری ده‌كرێن.
سه‌رچاوه: RT
.jpg)
.jpg)