مه‌حموود عوسمان: شه‌راكه‌ت نه‌ماوه و پێویسته كورد بڕیاری خۆی بدات
ده‌ستووریش جێبه‌جێ ناكرێت
K24 - هه‌ولێر:
پەرلەمانتارانی کورد لە خوولەكانی پێشووی پەرلەمانی عێراق، بە لەبەرچاوگرتنی ئەزموونی رابردوویان لە بەغدا، بۆچوونیان وایە, ئێستا پێک‌ھێنانی حکومەتی نوێی عێراق, یاخود شەراکەتی نێوان لایەنەکان بێ بەھا بووە و بوونی وەزیرانی كوردیش لەبەر رێگرییەكانی حكوومەت ناتوانن دەسەڵاتەكانیان بەكاربێنن، داواش دەکەن لەم قۆناخەدا کورد یەکگرتوو بێت، چونکە تەنھا بە یەكگرتنی ھێزە کوردیيەکان باری لاری کورد لە بەغدا, راستدەبێتەوە.
کورد لەوە تێگەیشتووە چیدیکە گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق, بۆ ئەوان شوێنی سیاسەتکردن و بەدەستھێنانی مافەکانی نییە، سەرکردایەتی سیاسیی کورد لەوە تێگەیشتووە، گۆرانکاری وەزاری و کاندیدکردنی کەسی تازە بۆ پۆستەکان، یان لادانی وەزیرەکانی حکوومەتی عێراق، بایەخێکی ئەوتۆی نەماوە.
مەحموود عوسمان, سیاسه‌توانی كورد و ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتی: "ئەو پۆستانەی لە رابردوو بە کورد دراون, بەھۆی رێگریيەکانی بەغدا ھەمیشە لاواز بیندراون".
هه‌روه‌ها گوتی: "شه‌راكه‌ت نه‌ماوه و ده‌ستوور جێبه‌جێ ناكرێت، هه‌روه‌ها بنه‌مای ته‌وافوق كاری پێناكرێت و پێویسته كوردیش بڕیاری خۆی بدات".
ھەندێك لە پەرلەمانتارنی خوولی پێشووی پەرلەمانی عێراق، پێیانوایە, سەرەتا پێویستە کورد لە چوون و نەچوونەوەیان بۆ بەغدا یەکلاببنەوە، ئەوان وايدهبینن لە نێوان گەلانی عێراق, شەراکەت نەماوە، یەك ھەنگاوی کورد بۆ دواوە، چەندین ھەنگاوی بەغدا بەدوای خۆیدا دەھێنێت.
ھەندێك لە پەرلەمانتارنی خوولی پێشووی پەرلەمانی عێراق، پێیانوایە, سەرەتا پێویستە کورد لە چوون و نەچوونەوەیان بۆ بەغدا یەکلاببنەوە، ئەوان وايدهبینن لە نێوان گەلانی عێراق, شەراکەت نەماوە، یەك ھەنگاوی کورد بۆ دواوە، چەندین ھەنگاوی بەغدا بەدوای خۆیدا دەھێنێت.
ئوسامه جه‌میل، ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، گوتی: "یه‌كه‌م هه‌نگاو رێكخستنه‌وه‌ی نێوماڵی كورد و دواتر پێكهێنانه‌وه‌ی حكوومه‌تێكی تۆكمه و به‌هێز و بتوانێت چاره‌سه‌ری كێشه‌ی رۆژانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بكات، ئه‌وكات ده‌توانین به‌هێزه‌وه به رامبه‌ر به به‌غدا رابوه‌ستین".
هه‌روه‌ها گوتیی: "ده‌توانین بڵێین سامانی سرووشی، سه‌رچاوه‌ی دارایی خۆمان هه‌یه".
سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستانیش لە دوايین روونکردنەوەیدا, باسی گۆڕانکاريیەکانی حکوومەتی عێراق دەکات و ئاشکرای دەکات، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە نەمانی بنەمای شەراکەت لە حکوومەتی عێراقدا نارازییە، سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان تەئکیدی دەکاتەوە و پۆستی وەزاری و گۆرانکاریە وەزارییەکان بایەخی نەماوە و سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پێی وایە بنەمای شەراکەت لە حکومەتی عێراقیدا پێشێل کراوە.