پیۆڵ ترسی له ریال مه‌درید هه‌یه
باس له خاڵێكی به‌هێزی یانه‌ی شاهانه ده‌كات
كارلێس پیۆڵ، یاریزانی پێشووی بارسێلۆنا له لێدوانێكدا باس له كلاسیكۆی ئیسپانیا ده‌كات.
پیۆڵ كه له 2014 به فه‌رمی وازهێنانی خۆی له یاریكردن ڕاگه‌یاند، پێیوایه یانه‌ی بارسا بۆ یاریی رۆژی شه‌ممه له به‌رانبه‌ر ریال مه‌درید ئه‌ركی سه‌خته.
له‌مباره‌یه‌وه پیۆڵی ته‌مه‌ن 37 ساڵان ده‌ڵێت: له قۆناخی یه‌كه‌م كاتێك بارسا به 4 گۆڵی بێوه‌ڵام له ریال مه‌دریدی برده‌وه، ئه‌وكات بارودۆخی یانه مه‌دریدییه‌كه شلۆق بوو، جۆرێك له ناجێگیری به تیپه‌كه‌وه دیار بوو، باجهكهشیاندا و یارییه‌كه‌یان به ئه‌نجامێكی قورس دۆڕاند.
پیۆڵ پێیوایه ئێستا ریال مه‌درید راسته ڕێ بووه، خاڵی به‌هێزی یانه‌كه‌ش له زینه‌دین زێدانی راهێنه‌ر كۆبۆته‌وه.
پیۆڵ گوتیشی: راسته زێدان ئه‌زموونێكی تازه‌ی له راهێنه‌رایه‌تی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م شته نابێته پێوه‌ر و ره‌نگه ببێته گواردیۆلای دووه‌م كه له ته‌مه‌نێكی كه‌مدا شۆڕشێكی گه‌وره‌ی بۆ یانه‌كه‌ی تۆمار كرد.
كارلێس پیۆڵ، له 1996 ده‌ستپێكی یاریكردنی له ئه‌كادیمیای لاماسیای یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌ست پێكردووه، له نێوان ساڵانی 199 تا 2014 له پێكهاته‌ی یه‌كه‌می بارسێلۆنا یاریی كردووه.