دوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژیی له مه‌خموور روویاندا
K24 - هه‌ولێر:
دوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژیی له مه‌خموور روویاندا.
كرده‌وه خۆكوژییه‌كان له رێگه‌ی دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو ئه‌نجامدراون، كه ئۆتۆمبێلێكیان بنكه‌ی پۆلیس و ئاسایشی له شارۆچكه‌كه كردووه‌ته ئامانج و ئه‌وه‌ی دیكه‌ش له نزیك بینای قائیمقامییه‌تی شارۆچكه‌كه خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه.
رزگار محه‌مه‌د، قائیمقامی قه‌زای مه‌خموور بۆ كوردستان 24 گوتی: "به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه 3 كه‌س شه‌هیدبوون".
ئەم ھێرشە خۆکوژییەش لەکاتێکدایە کە نزیکەی ھەفتەیەکە، سوپای عێراقی بە ھاوکاری ھێزی پێشمەرگە و ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی، لە میحوەری رۆژئاوای مەخموور، دەستیانکردووە بە ئۆپراسیۆنی رزگارکردنەوەی ناوچەکانی دەووروبەری موسڵ.