تیروپشكی جامی كۆنیفای 2016 ڕاكێشرا

هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی كوردستان كه‌وته‌ كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م

K24 ـ هه‌ولێر

ئه‌مڕۆ له‌ ستۆكۆڵمی پایته‌ختی سوید كه‌ باره‌گای سه‌ره‌كی رێكخراوی كۆنیفای لێیه‌، مه‌راسیمی ڕاكێشانی تیروپشكی جامی كۆنیفای 2016 بۆ 12 هه‌ڵبژارده‌ی به‌شداربووی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ ڕاكێشرا و سه‌رجه‌م هه‌ڵبژارده‌كان به‌سه‌ر 4 كۆمه‌ڵه‌دا دابه‌ش كراون.

هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی كوردستان سه‌رووی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می گرتووه‌ و شانبه‌شانی هه‌ڵبژارده‌كانی سزیكلیلاند و كۆریای یه‌كگرتوو یاریی ده‌كات.

كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م: ئه‌بخازیا، دوورگه‌ی چاگۆس و رۆژئاوای ئه‌رمینیا

كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م: باكووری قوبرس، رۆمانی و رایتیا.

كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م: پانیاب، سامپی و سۆمالیلاند

جامی كۆنیفای 2016 له‌ 1ـی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ له‌ هه‌رێمی ئه‌بخازیای سه‌ر به‌ وڵاتی رووسیا به‌ڕێوه‌ بچێت.