یانه‌ی سۆلاڤ ماڵئاوایی له‌ خولی نایاب كرد

هه‌ندرێنیش مانه‌وه‌ی مسۆگه‌ر كرد

K24 ـ هه‌ولێر

ئه‌مرۆ له‌ یاریی پاشكۆی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان، یانه‌ی هه‌ندرێن له‌ یاریی گه‌ڕانه‌وه‌دا میوانداریی یانه‌ی سۆلاڤی شاری كه‌ركووكی كرد و دیسان بردنه‌وه‌ی به‌سه‌ر تۆمار كرد و مانه‌وه‌ی له‌ خوله‌كه‌ مسۆگه‌ر كرد، یانه‌ی سۆلاڤیش ته‌مه‌نی مانه‌وه‌ی له‌ خوله‌كه‌ درێژ نه‌كرد و دوای یه‌ك وه‌رزه‌ ماڵئاوایی له‌ خوله‌كه‌ كرد.

یانه‌ی هه‌ندرێن له‌ یاریی چوون به‌ گۆڵێكی بێوه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد بوو، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆیش سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌تری به‌سه‌ر دووباره‌ كرده‌وه‌ و یارییه‌كه‌ی به‌ 3 گۆڵ به‌رانبه‌ر تاكه‌ گۆڵێك برده‌وه‌.

گۆڵه‌كانی هه‌ندرێن له‌ لایه‌ن (به‌رهه‌م به‌هائه‌دین، ئامانج ئه‌كره‌م و كۆسره‌ت بایز) تۆمار كران.

تاكه‌ گۆڵه‌كه‌ی سۆلاڤیش هاوكار سدیق تۆماری كرد.

به‌م ئه‌نجامه‌یش یانه‌ی سۆلاڤ بۆ خولی پله‌یه‌ك دابه‌زی و هه‌ندرێنیش مانه‌وه‌ی له‌ خوله‌كه‌ مسۆگه‌ر كرد.