ئه‌مه‌ریكا 4 هه‌زار پێشمه‌رگه پڕچه‌ك ده‌كات
دوو لیوای سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانن
K24 - هه‌ولێر:
كۆنسوڵی گشتی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، سوپای وڵاته‌كه‌ی، سه‌رقاڵی پڕچه‌ككردنی دوو لیوای پێشمه‌رگه‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه.
ماتیەس میتمان، کۆنسوڵی گشتی ئەمریکا لە ھەرێمی کوردستان، لەكاتی بەشداریکردنی له مەراسیمێکی تایبەت بە جەژنەکانی نەورۆز و ئادار لە مەخموور لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان٢٤ گوتی: "ئێمە دەستمانکردووە بە پڕچەککردنی چوار ھەزار پێشمەرگە".
میتمان هه‌روه‌ها گوتی: ""ئێمە لێرەین تاوەکو ستایشی رۆڵی ئازایانەی پێشمەرگە بکەین بۆ ئەو قوربانیانەی لەم شەڕەدا بەخشیوویانە، تاوەکو ئەو خەڵکەی لە کوردستانە، بە ئازادی و ئارامی بژی".
گوتیشی: "ئێمە بەردەوامین لە ھاوکاریکردنی ھێزی پێشمەرگە و ماوەیەکیش لەمەوپێش پڕۆسەی پڕچەککردنی ٤ ھەزار پێشمەرگەمان دەست پێکردووە و لەنێویشیان چەکی قورس و ئوتومبێلی سەربازی هه‌ن".
له باره‌ی به‌رده‌وامیدان به هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان، كۆنسوڵی گشتی ئه‌مه‌ریكا گوتی: "ھەمیشە بەدوای رێگای نوێ‌دا دەگەڕێین بۆ زیادکردنی ھاوکارییەکانمان بۆ پێشمەرگە".