ساڵی رابردوو وڵاتانی كەنداو بە بڕی 33 ملیار دۆلار كەرسەتی سەربازیان لە ئەمریكا كڕیووە
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاشكرای كرد، شه‌ش وڵاته ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداو، له‌ماوه‌ی 11 مانگی ڕابردوودا، بە بڕی سی و سێ ملیار دۆلار چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازییان له‌ئه‌مریكا كڕیووه.
K24 – ھەولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاشكرایكرد، له‌ماوه‌ی نزیكه‌ی ساڵێكدا وڵاتانی كه‌نداو بڕی سی و سێ ملیار دۆلار، چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازییان له ئه‌مریكا كڕیووه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاشكرای كرد، شه‌ش وڵاته ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداو، له‌ماوه‌ی 11 مانگی ڕابردوودا، بە بڕی سی و سێ ملیار دۆلار چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازییان له‌ئه‌مریكا كڕیووه.
بۆ ئەم مەبەستە وڵاتانی قه‌ته‌ڕ و كوه‌یت چاوه‌ڕێی ره‌زامه‌ندی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن، بۆ كڕینی 40 چل فڕۆكه‌ی جه‌نگی جۆری 18F بۆ كوه‌یت و حەفتا و دوو فڕۆكه‌ی جه‌نگی جۆری 15F بۆ قه‌ته‌ر.
وڵاتانی كەندوای عەرەبی لە 26 ئاداری ئەمساڵ وڵاتانی كەنداو و ئەمریكا ئەنجوومەنێكی بەرگری ھاوبەشیان دامەزراند، ئەو ئەنجوومەنە وەزیرانی بەرگری وڵاتانی كەنداو و ئەمریكا لە خۆ دەگرێت، بڕیارە یەكەم كۆبوونەوەی خۆیان لە 20 ئەم مانگە لە سعودییە ئەنجام بدەن.