سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا به‌بۆنه‌ی نه‌ورۆز جه‌ژنه پیرۆزه له كورد ده‌كات
به كوردی ده‌ڵێت: "هه‌ر رۆژێكتان نه‌ورۆز و نه‌ورۆزتان پیرۆز".
K24 - هه‌ولێر:
جه‌ستن ترۆدۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا، به نامه‌یه‌كی تایبه‌ت پیرۆزبایی له ره‌وه‌ندی كوردی ده‌كات له كه‌نه‌دا.
ترۆدۆ، له نامه‌یه‌كی تایبه‌تیشدا، پیرۆزبایی له دوو رێكخراوی كوردی ده‌كات له‌و وڵاته و تێیدا ده‌ڵێت: "به بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز، پیرۆزبایی گه‌رمی خۆم ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ده‌كه‌م له كه‌نه‌دا".
له په‌یامه پیرۆزباییه‌كه‌یدا، سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا، ئاماژه به سه‌ری ساڵی نوێ و هاتنی وه‌رزی نوێی بهكاردهكات و ده‌ڵێت: "پیرۆزبایی ئه‌و رۆژه له‌سه‌رجه‌م ئه‌و هاووڵاتییه كه‌نه‌دیانه ده‌كه‌م، كه له‌و رۆژه‌دا ئاهه‌نگ ده‌گێڕن".
له په‌یامه پیرۆزباییه‌كه‌یدا، كه ئاراسته‌ی دوو رێكخراوی كوردی كردووه له كه‌نه‌دا، پیرۆزبایی جه‌ژنی نه‌ورۆز له كورد و ره‌وه‌ندی كوردی له‌و وڵاته ده‌كات.
سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "بوونی ره‌وه‌ندی كورد، پێكهاته‌ی فره‌نه‌ته‌وه‌یی كه‌نه‌دای ده‌وڵه‌مه‌ند كردووه، بۆیه ساڵی نوێتان لێ پیرۆز ده‌كه‌م و هیوای ساڵێكی پڕ له خۆشیتان بۆ ده‌خوازم".
