له یارییه‌كی دراماتیكیدا، هه‌ولێر و دهۆك یه‌كسانبوون
له دواساتی یارییه‌كه هۆگر حوسێن هه‌ولێری له شكست ڕزگار كرد
له قۆناخی كۆتایی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان، ئێواره‌ی ئه‌مرۆ یانه‌ی هه‌ولێر بووه میوانی یانه‌ی دهۆك و یارییه‌كه‌یش به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌ك كۆتایی هات.
هه‌ردوو گۆڵی یارییه‌كه‌یش له گێمی دووه‌می یارییه‌كه تۆمار كرا، گۆڵی یانه‌ی دهۆك ئه‌حمه‌د جاسم تۆماری كرد.
گۆڵه‌كه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر بۆ هانده‌رانی قه‌ڵاومناره تامی بردنه‌وه‌ی ده‌دا و بۆ دهۆكییهكانیش زۆر كوشنده بوو، چونكه له ساتێك‌دا تۆماركرا كه یاریزانان و هانده‌رانی دهۆك چاوه‌ڕوانی فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه بوون، كاتێك هۆگر حوسێن یاریزانی هه‌ولێر له خوله‌كی زیادكراوی یارییه‌كه ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
دوای ئه‌نجامدانی ئه‌م یارییه ئێستا ڕیزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌كه به‌مشێوه‌یه‌یه:
1ـ پیشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر 7 خاڵ
2ـ هه‌ولێر 5 خاڵ
3ـ زاخۆ 3 خاڵ
4ـ دهۆك 1 خاڵ
یارییه‌كانی گه‌ڕی چواره‌می خوله‌كه له ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌بێت، كه تێیدا هه‌ولێر میوانداریی دهۆك ده‌كات، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێریش له پیرمام ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی زاخۆ ده‌بێته‌وه.