كۆنتی لیستێكی كڕینی یاریزانانی به سه‌رۆكی چیڵسی داوه
كۆنتی بڕیاریداوه له پێكهاته‌ی چێڵسی ئه‌م یاریزانانه‌ی تێدا بێت
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ ئیداره‌ی یانه‌ی چێڵسی به فه‌رمی ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی ـیان به راهێنه‌ری نوێی یانه‌كه‌یان ده‌ستنیشان كرد، میدیاكان ناوی ئه‌و یاریزانانه ئاشكرا ده‌كه‌ن كه كۆنتی ده‌یه‌وێت له پێكهاته‌كه‌ی بلووزدا بۆ وه‌رزی 2016 ـ 2017ـدا هه‌بێت.
به‌پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ری Daily mailـی بریتانیا، ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی، داوای له ئه‌براهیمۆڤیچی سه‌رۆكی یانه‌كه‌ی كردووه كه دیێگۆ كۆستا بخه‌نه لیستی یاریزانه فرۆشراوه‌كان، له شوێنی ئه‌ویش (هیگواین و كاڤانی) بۆ بگوازنه‌وه، جیا له‌وه‌یش داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی رۆمیۆ لۆكاكۆی به‌لژیكی و یاریزانی پێشووی چێڵسی كردووه كه ئێستا یاریی بۆ یانه‌ی ئیڤه‌رتۆن ده‌كات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، كۆنتی ده‌یه‌وێت یاریزانی كۆلۆمبی چێڵسی كواردادۆ كه ئێستا به‌شێوه‌ی خواستن یاریی بۆ یوڤێنتۆس ده‌كات بۆ یاریگه‌ی ستامفۆرد بریجی بگه‌ڕێننه‌وه.
كۆنتی هه‌ر له ئێتاڵیا داوای 2 یاریزانی دیكه‌ی كردووه، كه هه‌ردووكیان له یانه‌ی رۆما یاریی ده‌كه‌ن، ئه‌ویش راجا ناینگۆلانی ناوه‌ڕاستكاری به‌لژیكی و ئه‌نتینیۆرۆدیگاری به‌رگریكاری ئه‌ڵمانییه.
ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی ته‌مه‌ن 46 ساڵان، پێشتر وه‌ك ناوه‌ڕاستكار و به‌رگریكار له نێوان ساڵانی 1991 ـ 2004 یاریی بۆ یانه‌ی یوڤێنتۆس كردووه، دواتر له 2006 ده‌ستی به كاری راهێنه‌رایه‌تی كرد، له‌گه‌ڵ یانه‌كانی (ئارێزۆ، باری، ئاتڵانتا، سیه‌ننا) كاری كردووه، دوایین یانه كه بۆ 3 ساڵی راهێنه‌ری بووه یانه‌ی یوڤێنتۆس بوو، ئێستا راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئیتاڵیا و له دوای یۆرۆی 2016 فره‌نسا به فه‌رمی وه‌ك راهێنه‌ری نوێی چێڵسی ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.