به ڤیدیۆ.. ناڤاس نماییشه ده‌گمه‌ن و مێژووییه‌كه‌ی گۆڵپارێزه كۆلۆمبیاییه‌كه دووباره ده‌كاته‌وه
ڕێ‌نی هیگیتا زاباتای ته‌مه‌ن 49 ساڵ، یه‌كێكه له دیارترین گۆڵپارێزه‌كانی مێژووی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی كۆلۆمبیا پێشتر تا 2010ـیش له یاریكردن به‌رده‌وام بوو.
هیگیتا 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و به دیاریكراوی له 1995 له یاریگه‌ی وێمبڵی له ئینگلته‌را و له یاریی نێوان هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی كۆلۆمبیا و ئینگلته‌رادا، ناوهڕاستكاریی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را (جه‌یمی ریدناپ) كه ئه‌وكات له یانه‌ی لیڤه‌رپوول یاریی ده‌كرد له دووری 18 یارده تۆپێكی بۆ نێو گۆڵی گۆڵپارێزی كۆلۆمبیا ڕاوه‌شاند، به‌ڵام هیگیتای گۆڵپارێزی كۆلۆمبیا به جووله‌یه‌كی ئه‌فسوناوی تۆپه‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه و جیهانی سه‌رسام كرد، هیچ گۆڵپارێزێك نه‌یتوانیوه له كاتی یارییه‌كی فه‌رمی و گرینگدا ئه‌م جووله دووباره بكاته‌وه، به‌ڵام كایلۆر ناڤاس كه ئه‌م وه‌رزه ئاستێكی سه‌رنجڕاكیشی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریال مه‌درید پێشكه‌ش كردووه له كاتی راهێناندا ئه‌م جووله‌یه‌ی هیگیتای دووباره ده‌كاته‌وه، بۆ بینینی دیمه‌نه‌كه كلیك له‌سه‌ر ئه‌م ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه بكه.