به ڤیدیۆ..بارسێلۆنا تۆڵه‌ی شكسته‌كه‌ی ریال مه‌دریدی له هاوشاره‌كه‌ی كرده‌وه
یانه‌ی بارسێلۆنا دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر یاریگه‌ی كامپ نوو له كلاسیكۆی ئیسپانیا تووشی شكست بوو، له چامپۆنز لیگ له‌سه‌ر هه‌مان یاریگه تۆڵه‌ی دۆڕاندنهكهی له یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدی هاوشاری یانه‌ی شاهانه كرده‌وه، كاتێك یارییه‌كه‌ی به دوو گۆڵ به‌رانبه‌ر تاكه گۆڵێك له تیپه‌كه‌ی سیمیۆنی برده‌وه.
له خوله‌كی 26ـی یارییه‌كه، فێرناندۆ تۆرێس گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید تۆمار كرد، به‌ڵام خۆشییه‌كانی ئه‌و یاریزانه و یانه‌كه‌شی زۆری نه‌برد، كاتێك دوای 10 خولهك به‌سه‌ر تێپه‌ڕبوونی یارییه‌كه تۆرێس به كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه، ئه‌نجامه‌كه‌ش له گێمی یه‌كه‌م به‌م شێوه‌یه مایه‌وه.
یانه‌ی بارسێلۆنا له گێمی دووه‌م زۆر به‌هێزه‌وه هاته نێو یاریگه و كۆنتڕۆڵی یاریگه‌ی كرد و دوو گۆڵی یه‌ك له دوای یه‌كی له خوله‌كه‌كانی 64 و 75 له ڕێگه‌ی هێرشبه‌ری ئۆرگوایی لویس سوارێزه‌وه تۆمار كرد.
یاریی گه‌ڕانه‌وه له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو له‌سه‌ر یاریگه‌ی ڤیسێنتی كالدیرۆنی تایبه‌ت به یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید ده‌بێت.