سوارێز: ئێمه‌ بردمانه‌وه‌، ئێستا نۆره‌ی هێرشكردنه‌ سه‌ر بارسایه‌

پێیوایه‌ یارییه‌كی فریودان و فێڵبازییان تێپه‌ڕاند

دوای یارییه‌ ئاگرینه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی نێوان بارسێلۆنا و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید، كه‌ به‌ سه‌ركه‌وتنێكی زه‌حمه‌تی كه‌ته‌لۆنیاییه‌كان ته‌واو بوو، كه‌ تێیدا هێرشبه‌ره‌ ئۆرگواییه‌كه‌ی بارسا به‌ تۆماركردنی دوو گۆڵ یانه‌كه‌ی له‌ شكست ڕزگار كرد.

سوارێز دوای یارییه‌كه‌ له‌ لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنی ئیسپانیا كه‌ تێیدا ده‌قی قسه‌كانی له‌ رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیاش بڵاو كرایه‌وه‌، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات له‌گه‌ڵ هه‌ر بردنه‌وه‌یه‌كی بارسا، ده‌بێت خۆیان بۆ هێرشی میدیایی ئاماده‌ بكه‌ن.

سوارێز ده‌ڵێت: ئێستا نۆره‌ی هێرشكردنه‌، چونكه‌ ئێمه‌ براوه‌بووین.

گوتیشی: یارییه‌كه‌ پڕ بوو له‌ ته‌كتیك و زۆر حاڵه‌تی فێڵبازی و فریودانیشی تێدا بوو، بردنه‌وه‌كه‌ی ئێمه‌یش شتێكی ئاسایی بوو، دوای ده‌ركردنی تۆرێس ئێمه‌ كۆنتڕۆلی یاریگه‌ی به‌رانبه‌رمان كرد و جیا له‌ 2 گۆڵه‌كه‌ ده‌رفه‌تی گۆڵی زیاتریشمان هه‌بوو، به‌ڵام له‌ ده‌ستماندا.

لویس سوارێز كۆی گۆڵه‌كانی له‌ چامپیۆنز لیگ بۆ 8 گۆڵ زیاد كرد، له‌وكاته‌ی كریستیانۆ به‌ 13 خاڵ سه‌رلیستی گۆڵكارانی چامپیۆنز لیگی گرتووه‌.