كۆمپانیای نایلسات په‌خشی كه‌ناڵی "مه‌نار" حزبولڵاى لوبنانى ده‌وه‌ستێنێت
"ئه‌وه بڕیارێكی سیاسییه، بڕیارێكی بازرگانی نییه"
K24 – هه‌ولێر:
كۆمپانیای نایلسات بۆ په‌خش له رێی مانگه ده‌ستكرده‌كان كه باره‌گاكه‌ی له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسره، په‌خشی كه‌ناڵی "مه‌نار" حزبولڵای لوبنانی وه‌ستاند، به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵه‌كه‌ش ئه‌و بڕیاره به بڕیارێكی سیاسیی داده‌نێت.
ئاژانسیی هه‌واڵه‌كانی نیشتمانیی لوبنانی گوتی: "به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی نایلسات به وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی راگه‌یاندووه كه پێویسته په‌خشی كه‌ناڵی (مه‌نار) له رێی په‌خشی نایلسات بوه‌ستێندرێت".
هه‌ر به گوێره‌ی ئه‌و ئاژانسه ده‌بێت په‌خشی كه‌ناڵی مه‌نار له دوێنێ كاتژمێر 5 به‌یانی به كاتی قاهیره وه‌ستابێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی "نایلسات" هۆكاری ئه‌و داوایه‌ی وه‌ستاندنی كه‌ناڵه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه ئه‌و كه‌ناڵه "به پێچه‌وانه‌ی رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ نایلسات" كاريكردووه هه‌روه‌ها "پڕۆگرامیشی په‌خشكردووه كه هانی تائیفی و فیتنه" ی داوه.
لای خۆیه‌وه ئیبراهیم فه‌رحات به‌ڕێوبه‌ری گشتیی كه‌ناڵی "مه‌نار" به ئاژانسیی فرانس پرێسی راگه‌یاند "ئه‌وه بڕیارێكی سیاسییه، بڕیارێكی بازرگانی نییه. مه‌نار هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به فیتنه‌ی تائیفییه‌وه نییه".
ئیبراهیم فه‌رحات زیاتر گوتی: "گرفته سیاسییه‌كان هه‌ن كه ناوچه‌كه به ده‌ستییانه‌وه ده‌ناڵێنێت و ده‌یانه‌وێت به زۆره‌ملێ راگه‌یاندن نرخه‌كه‌ی بدات".
لاى خۆیه‌وه كه‌ناڵی مه‌نار له تویته‌ری تایبه‌تی خۆی رایگه‌یاند هێشتا بینه‌رانی ده‌توانن له‌سه‌ر مانگی ده‌ستكردی رووسی یان له ئینته‌رنێت په‌خشی كه‌ناڵه‌كه ببینن.
به گوێره‌ی بی بی سی عه‌ره‌بی ئه‌و هه‌نگاوه پێش سه‌ردانه‌كه‌ی پادشای سعودییه سه‌لمان كوڕی عه‌بدولعه‌زیز دێت كه بڕیاره ئه‌مڕۆ سه‌ردانی قاهیره بكات.
مانگی رابردوو وڵاتانی كه‌نداو حزبوللآى لوبنانى-كه له هێزه سهرهكییهكانه له حكوومه‌تی لوبنانی- به "رێكخراوێكی تیرۆریستی" ناساند.
پێشتریش سعودییه پڕۆگرامی یارمه‌تییه‌كانی به بڕی 3 ملیار دۆلاری بۆ هێزه ئه‌منییه‌كانی لوبنان هه‌ڵوه‌شانده‌وه وه‌ك ناڕه‌زاییه‌كه به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی كه "حزبولڵا كۆنتڕۆڵی ده‌وڵه‌تی لوبنانی كردووه".
هه‌روه‌ها سعودییه هانی هاووڵاتیانی خۆی دا لوبنان جێبێڵن و گه‌شتیش بۆ ئه‌و وڵاته نه‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: bbc ، و: م.ح