هانده‌رانی مانچیسته‌ر سیتی دژی بڕیارێكی گواردیۆلا ده‌وه‌ستنه‌وه
په‌راوێزخستنی (جۆی هارت)ـی گۆڵپارێز به هێڵی سوور داده‌نێن
گواردیۆلای راهێنه‌ری داهاتووی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی له ئێستاوه كڕینی تیر شتینگنی گۆڵپارێزی بارسێلۆنای به‌گوێی به‌رپرسانی یانه‌ی سیتینزندا چرپاندووه، ئه‌م پلانه‌ی گواردیۆلاش هانده‌رانی مانچێسته‌ر سیتی نیگه‌ران كردووه، چونكه ده‌زانن به هاتنی تیر شتینگن گۆڵپارێزی ئێستای یانه‌كه جۆی هارت په‌راوێز ده‌خرێت.
به‌پێی هه‌واڵی Goalـی ئینگلیزی، جۆ هارت یه‌كێكه له خۆشه‌ویسترین كه‌سی نێو یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی و نایانه‌وێت ئه‌م گۆڵپارێزه له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی دوور بكه‌وێته‌وه، به‌رده‌وامیش له كاتی یاریكردن شیعر و هونراوه‌ی به‌سه‌ردا هه‌ڵده‌ڵێن.