ئه‌وروپا.. به‌هاى بازرگانيكردن به مادده‌ى هۆشبه‌ر گه‌يشتووه‌ته 24 مليار يۆرۆ
ساڵانه به‌كارهێنه‌رانى مادده‌ى هۆشبه‌ر له بازارى ره‌شدا بڕى 24 مليار يۆرۆ بۆ كڕينى مادده هۆشبه‌ره‌كان خه‌رجده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ش به يه‌كێك له به‌رچاوترين هه‌ڕه‌شه‌كانى سه‌ر ئه‌وروپا هه‌ژمار ده‌كرێت.
K24 – هه‌ولێر:
ساڵانه به‌كارهێنه‌رانى مادده‌ى هۆشبه‌ر له بازارى ره‌شدا بڕى 24 مليار يۆرۆ بۆ كڕينى مادده هۆشبه‌ره‌كان خه‌رجده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ش به يه‌كێك له به‌رچاوترين هه‌ڕه‌شه‌كانى سه‌ر ئه‌وروپا هه‌ژمار ده‌كرێت.
روانگه‌ى ئه‌وروپا بۆ مادده هۆشبه‌ره‌كان و هۆگربوون به‌و ماددانه‌وه، له راپۆرتى ئه‌مساڵيدا رايگه‌ياند، ساڵانه به بڕى 24 مليار يۆرۆ بازرگانى به مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه ده‌كرێت.
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا كه له برۆكسل ئه‌نجامياندا، هه‌ريه‌ك له به‌ڕێوبه‌رايه‌نى روانگه‌ى ئه‌وروپا بۆ مادده هۆشبه‌ره‌كان و هۆگربوون به‌و ماددانه و پۆليسى ئه‌وروپا رايانگه‌ياند، هه‌ريه‌ك له بازرگانيكردن به مرۆڤ و مادده هۆشبه‌ره‌كان و هه‌ڕه‌شه‌كانى تيرۆر، له گرنگترين ئه‌و پرسانه‌ن، كه ئاسايشى يه‌كێتى ئه‌وروپايان خستووه‌ته مه‌ترسييه‌وه.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه، ئه‌وروپا بووه‌ته بازارێكى گه‌وره بۆ ئه‌و باندانه‌ى بازرگانى به مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه ده‌كه‌ن.
له پێشه‌كى راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه كراوه، وه‌به‌رهێنانى 300 هه‌زار يۆرۆ له بازرگانيكردن به مادده‌ى هۆشبه‌ره‌وه به به‌هاى 7 مليۆن دۆلار قازانجى لێده‌كه‌وێته‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه بازارى مادده هۆشبه‌ره‌كان به شێوه‌يه‌كى راسته‌وخۆ كاريگه‌رى له‌سه‌ر راده‌ى تاوان له وڵاتانى ئه‌وروپا هه‌يه.
ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه تا ئێستا په‌يوه‌ندييه‌كى راسته‌وانه له نێوان بازرگانيكردن به مادده‌ى هۆشبه‌ره‌كان و تيرۆره‌وه نييه، به‌ڵام ئه‌و دوو بواره هێڵى يه‌كتربڕ له نێوانياندا هه‌يه.
