لیوا هه‌ڵۆ: تا ئێستا كه‌س له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌ی بیره نه‌وته‌كه‌ی كه‌ركووك ده‌ستگیرنه‌كراوه
" ئه‌و ناوچه‌یه دووره له ته‌نزیماتی داعش"
K24 – كه‌ركووك:
له باره‌ی ته‌قینه‌وه‌ی بیره نه‌وته‌كه‌ی كه‌ركووك، لیوا ھەڵۆ نەجات بەڕێوبەری گشتیی ئاسایشی پارێزگای کەرکوك بۆ كوردستان24 گوتی تا ئێستا كه‌س ده‌ستگیر نه‌كراوه، گوتیشی: "بير‌ى نه‌وتی ژماره شه‌شه كه دیاره ئه‌ویش به‌رهه‌مێكی رۆژانه‌ی هه‌بووه، شه‌ریكه‌ی نه‌وت به‌رپرسه وه ئیداره‌ی كه‌ركووك به‌رپرسه له به‌رهه‌می ئه‌و".
لیوا هه‌ڵۆ نه‌جات گوتیشی: "ئه‌و ناوچه‌یه چۆڵه له دانیشتوانی عه‌ره‌ب به‌ڵام ناكرێ بڵیێن ئه‌و ناوچه‌یه دووره له ته‌نزیماتی داعش به‌ڕاستی چه‌ند كیلۆمه‌ترێك له پشتی هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌یه، ته‌حقیق ده‌ستیپێكردووه"
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاسایشی پارێزگای كه‌ركووك ئه‌وه‌شی گوت: "جێگای سوئاله ئه‌و مه‌نتیقه‌یه پاراستنییشی له‌سه‌ر شورته‌ی نه‌وت بووه كه سه‌ر به به‌غدادن، هه‌روه‌ها هێزی به‌رگریی و شارستانی كه له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هاتوون".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "هیچ كه‌سێكی لێ نییه، لێ نه‌بووه كه ده‌ستگیر بكرێت تا ئێستا كه‌سیش ده‌ستگیر نه‌كراوه له‌سه‌ر ئه‌وه كه تۆمه‌تی ئاڕاسته بكرێت".