نرخی نه‌وت 40 دۆلاری تێپەڕاند
زیاتر%5 نرخه‌كه‌ی له بازاره‌كاندا به‌ده‌ست هێنایه‌وه، به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی نه‌وتی عه‌مباركراوی ئهمهریكاو نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئۆپیك.
K24 – ھەولێر:
له ئاڵوگۆره‌ی ئه‌مڕۆی بازاڕه‌كانی جیھاندا نرخی نه‌وت جارێكی دیكه به‌رزبوه‌وه بۆ سه‌رووی 40 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
جارێكی دیكه نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كاندا به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆمار كرد و له ئاڵوگۆری ئه‌مڕۆی بازاڕه‌كاندا به‌های هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت گه‌یشته‌وه 40 دۆلار‌و 15 سه‌نت و نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی بۆ سه‌رووی 38 دۆلار و 12 سەنت هه‌ڵكشا.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌كاتێكدایه كه ئاماره نه‌وتیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه یه‌ده‌گی نه‌وتی عه‌مباركراوی ئه‌مه‌ریكا به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو دابه‌زی، له‌كاتێكدا ئه‌م هه‌فته‌یه پێشبینی ده‌كرا به‌رزببێته‌وه، هاوكات واده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئۆپیك نزیك بووه‌ته‌وه كه بڕیاره بۆ سنوورداركردنی نه‌وت له دۆحه‌ی پایتەختی قەتەڕ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بدرێت.