سێ فه‌له‌ستينى بريندار بوون و 10ى ديكه ده‌ستگيركران
هه‌روه‌ها له ئه‌نجامى هه‌ڵمه‌تێكى ده‌ستگيركردندا، له ناوچه‌كانى به‌يت له‌حم و خه‌ليل و نابلوس 10 هاووڵاتى فه‌له‌ستينيان ده‌ستگيركردووه.
K24 – هه‌ولێر:
له ئه‌نجامى هه‌ڵكوتانه سه‌ر مه‌زارگه‌ى يوسف پێغه‌مبه‌ر له لايه‌ن دانيشتوانى كۆمه‌ڵگه جوله‌كه نشينه‌كانه‌وه، سێ هاووڵاتى فه‌له‌ستينيى له نابلوس برينداربوون و سوپاى ئيسرائيليش 10 هاووڵاتى له ناوچه‌كانى كه‌نارى خۆرئاوا ده‌ستگيركرد.
كه‌ناڵى سكاى نيوز له زارى په‌يامنێره‌كه‌يه‌وه بڵاويكرده‌وه، ئه‌مڕۆ نزيكه‌ى هه‌زار جووى كۆمه‌ڵگه جوله‌كه نشينه‌كان هه‌ڵيانكوتاوه‌ته سه‌ر مه‌زارگه‌ى يوسف پێغه‌مبه‌ر له شارى نابلوس و ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆى پێكداهه‌ڵپژانى هاووڵاتيانى فه‌له‌ستينى و ئيسرائيلييه‌كان و به‌و هۆيه‌وه 3 هاووڵاتى فه‌له‌ستينيى به هۆى به‌ركه‌وتنى فيشه‌كه‌وه بريندار بوون و ده‌يانى ديكه تووشى ته‌نگه‌نه‌فه‌سى بوون.
مه‌زارى يوسف پێغه‌مبه‌ر، كه‌وتووه‌ته نزيك خێوه‌تگه‌ى بلاته له خۆرهه‌ڵاتى نابلوس و له رووى عه‌مه‌لييه‌وه ناوچه‌كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتى هێزه ئه‌منييه‌كانى فه‌له‌ستينه و ئه‌و ناوچه‌يه له 1967ه‌وه بووه‌ته جێگه‌ى ناكۆكى نێوان ئيسرائيلييه‌كان و هاووڵاتيانى فه‌له‌ستينيى.
فه‌له‌ستينييه‌كان ده‌ڵێن ئه‌و مه‌زاره به‌شێكه له وه‌قفى ئيسلامى و گۆڕى پياوچاكێكه، به‌ڵام ئيسرائيلييه‌كان پێيان وايه رووفاتى يوسف پێغه‌مبه‌رى تێدايه كه له ميسره‌وه گواستراوه‌ته‌وه ئه‌وێ.
كه‌ناڵه‌كه ئه‌وه‌شى راگه‌ياندووه، سوپاى ئيسرائيل هه‌ڵيكوتاوه‌ته سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى تايبه‌ت به نيشته‌جێبوونى قوتابيان له ناوچه‌ى ئه‌كاديمييه‌كانى نابلوس و لێكۆڵينه‌وه‌يان له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك قوتابيدا كردووه.
هه‌روه‌ها له ئه‌نجامى هه‌ڵمه‌تێكى ده‌ستگيركردندا، له ناوچه‌كانى به‌يت له‌حم و خه‌ليل و نابلوس 10 هاووڵاتى فه‌له‌ستينيان ده‌ستگيركردووه.