په‌رله‌مانتارێكی هه‌ده‌په: یه‌كێتی ئه‌وروپا چاوپۆشی له تاوانه‌كانی توركیا ده‌كات
ره‌خنه له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌گرێت
K24 - هه‌ولێر:
په‌رله‌مانتارێكی هه‌ده‌په، ره‌خنه له وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌گرێت و ده‌ڵێت: "یه‌كێتی ئه‌وروپا چاوپۆشی له تاوانه‌كانی توركیا به‌رامبه‌ر به كورد گرتووه".
فەلەكناس ئۆجا، پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە)، له چوارچێوه‌ی به‌شداریكردنی گه‌شتێكی هه‌واڵه‌كانی كوردستان 24 سەبارەت بە شەڕ و ئاڵۆزییەكانی باكووری كوردستان، رەخنەی توند لە وڵاتانی ئەوروپا دەگرێت.
فه‌له‌كناس ئوجا دەڵێت: "ئەوان لە تاوانەكانی توركیا بەرانبەر بە خەڵكی سڤیل بێدەنگ بوونە و توركیا بە ھەموو شێوەیەك مافەكانی مرۆڤی لە باكووری كوردستان پێشەلكردووە، بەڵام جیھان لە ئاستیدا بێدەنگ بووە".