بڕیاره به جیا شاندێكی حكوومی و حزبی هه‌رێم بچنه به‌غدا
"ئه‌وه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادیی كردوویه‌تی پێموایه نه كورد لێی رازییه نه لایه‌نه‌كانی تریش لێی رازین"
K24 – هه‌ولێر:
بڕیارە دوو شاند لە هەولێرەوە بچێتە بەغداو شاندێكی حکوومەت لە سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکوومەت پێک دێن و شاندێكی حزبی كه له دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی شانده‌كه‌ی حكوومه‌ت سه‌ردانی به‌غدا بكات.
خه‌لیل ئیبراهیم ئەندامی مەکتەبی سیاسيی یەکگرتوو بۆ كوردستان24 دەڵێت: "شاندی حكوومه‌ت ده‌چیته به‌غدا, دواى ئه‌و شانده دێـته‌وه رۆشناییه‌ك دیدێك وه‌رئه‌گرن له‌گه‌ڵ ئه‌حزابه سياسيیه‌كان موناقه‌شه ده‌كه‌ن و ئه‌و شانده بڕیاره پێكبهێندرێت".
ئەکرەم ساڵح ئەندامی سەرکردایەتی پارتی بۆ كوردستان 24 گوتی: "ئه‌وه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادیی كردوویه‌تی پێموایه نه كورد لێی رازییه نه لایه‌نه‌كانی تریش لێی رازین".
ئه‌كره‌م ساڵح زیاتر گوتی: "بۆیه ئه‌و شاندانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه سه‌ردانی به‌غدا ئه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌یه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق بكه‌ن چ له رووی سیاسیی چ له رووی حوكمڕانی".
ئه‌وه‌شی گوت: "ئايا كورد هاوبه‌شی راسته‌قینه‌یه له به‌غدا؟ یان به ئاره‌زووی خۆیان به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان وه‌كو ئه‌وه‌ی خێر به كورد بكه‌ن كاتێك كورد به‌شداری بكه‌ن".