ئه‌مریكا: ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش له لیبیا 4 بۆ 6 هه‌زار چه‌كداره
وڵاتانی رۆژئاوا ده‌ترسن هاوشێوه‌ی عێراق و سووریا داعش پشێوی سیاسیی به‌رده‌وام بقۆزێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ی سه‌ركردایه‌تیی ئه‌مریكا له ئه‌فریقیا رایگه‌یاند له ماوه‌ی ساڵێك بۆ ساڵ و نیوێك ژماره‌ی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش له نێوان 4 بۆ 6 هه‌زار چه‌كدار دوو هێندبووه.
جه‌نه‌رال دێیڤید رۆدریگیز فه‌رمانده‌ی سه‌ركردایه‌تیی ئه‌مریكا له ئه‌فریقیا له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی پێگه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی(داعش) له لیبیا شارى (سرت)ه، به‌ڵام ئه‌و رێكخراوه له (درنه و بنغازی) له رۆژهه‌ڵات و (سبڕاته) له رۆژئاواش بوونی هه‌یه.
جه‌نه‌رال دێیڤید رۆدریگیز گوتیشی: "له بنغازی و درنه (گرووپه چه‌كداره لیبیاییه‌كان) دژی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی(داعش) شه‌ڕیان كردووه ئه‌مه‌ش كاركردنیانی زه‌حمه‌تتر كردووه هه‌روه‌ها له سبڕاته‌ش به‌هه‌مانشێوه".
به به‌ڵگه‌هێنانه‌وه و گه‌واهیدان به خه‌مڵاندنه‌كانی هه‌واڵگری ئه‌مریكا بۆ گه‌شه‌كردنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی(داعش) رۆدریگیز زیاتر گوتی: "له چه‌ندین ناوچه له لیبیا ئه‌وان به‌ره‌وڕووی گه‌شه‌كردنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی(داعش) ده‌بنه‌وه".
گه‌شه‌كردنی داعش له لیبیا نیگه‌رانی لای حكوومه‌تی وڵاتانی رۆژئاوای وروژاندووه، ئه‌وان ده‌ترسن له‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوه پشێوی سیاسیی به‌رده‌وام به هه‌ل وه‌ربگرێت و هاوشێوه‌ی عێراق و سووریا سه‌ركه‌وتوو بێت له‌وه‌ی ده‌ست به‌سه‌ر رووبه‌ری زه‌وییه‌كاندا بگرێت.
له‌وه‌ته‌ی 2014 هاوپه‌یمانێتی فشۆڵی كه‌تیبه چه‌كداره‌كان پشتیوانیان له دوو حكوومه‌تی ركابه‌ر له ته‌ڕابلوس و رۆژهه‌ڵاتی لیبیا كردووه.
له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك له نێویشیاندا له‌وانه‌یه ئه‌مه ببێته یه‌كگرتنه‌وه‌ی گرووپه چه‌كداره‌كانی دژی داعش، حكوومه‌ته‌كانی وڵاتانی رۆژئاوا پشتيوانيى له حكوومه‌تی یه‌كبوونی نیشتمانیی ده‌كه‌ن له لیبیا.
رۆدریگیز گوتی: "ته‌حه‌دی به‌رامبه‌ر حكوومه‌تی یه‌كبوونی نیشتمانیی ئه‌وه‌یه له پێناو داهاتووی لیبیا و هه‌روه‌ها بۆ له‌ناوبردنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی"داعش"، (گرووپه چه‌كداره‌كانی دژی داعش) به‌یه‌كه‌وه كۆ بكاته‌وه".
رۆدریگیز ئه‌گه‌ری ده‌رچوونی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی(داعش) له بنكه‌كه‌ی و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی رووبه‌رێكی گه‌وره‌ی زه‌وییه‌كان كه‌مكرده‌وه، هه‌روه‌ك له عێراق و سووریا وایكردووه.
له‌وباره‌یه‌وه گوتی: "به‌قه‌د ئه‌وه‌ی له عێراق و سووریا هه‌یان بوو، ئه‌وان كه‌سانی خۆجێیان نییه لیبیا بناسن و(شاره‌زای ئه‌و وڵاته بن)".
ئه‌وه‌شی گوت: "هه‌روه‌ها لیباییه‌كان له رێگه‌ی مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ بیانییه‌كان جياوازن".
فه‌رمانده‌ی سه‌ركردایه‌تیی ئه‌مریكا له ئه‌فریقیا زياتر گوتی گورزه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مریكا له لیبیا ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی(داعش) كردووه‌ته ئامانج به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵانه له‌سه‌ر ئه‌و ئامانجانه چڕكراونه‌ته‌وه كه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی راسته‌وخۆ بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و تاكه‌كانی ئه‌مریكا دروستده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز ، و: م.ح
