به وێنه و ڤیدیۆ.. ده‌ستگیركردنی گومانلێكراوێكی هێرشه‌كانی پاریس ببینه
ئه‌مڕۆ ده‌ستگیركرا
K24 - هه‌ولێر:
محه‌مه‌د عه‌برينى, یه‌كێك له تۆمه‌تبارانی په‌لامار و ته‌قینه‌وه‌كانی تشرینی دووه‌می 2015ی پاریس، له‌لایه‌ن پۆلیسی به‌لجیكاوه ده‌ستگیركرد.
گومان ده‌كرێت عه‌بیرینی ته‌مه‌ن 31 ساڵان، ده‌ستی له په‌لاماره‌كانی ئه‌و شه‌وه‌ی پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا هه‌بووبێت، كه به‌هۆی ئه‌و كرده‌وانه نزیكه‌ی 130 كه‌س كوژران و 300 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
عه‌برینی هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی به‌لجیكییه و ماوه‌ی 5 مانگه له لیستی داواكراوانی پۆلیسی به‌لجیكایه و له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه به كه‌سێكی مه‌ترسیدار و چه‌كدار وه‌سفكراوه.
پێشتریش له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له‌گه‌ڵ نه‌جم عه‌شراوی و ئیبراهیم عه‌شراوی ده‌ركه‌وتووه، كه له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی برۆكسل خۆیان ته‌قانده‌وه.
سه‌رچاوه: ده‌یلی مه‌یڵ
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)