بارزانی: به‌بێ شەراكەت قەیرانەكان چارەسەر ناكرێن

بارزانی و عه‌لاوی كۆبوونه‌وه‌

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/1d9dfde5-610c-4a3d-95db-b2e4b16f0b8a/ayad-barzani.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەیاد عەللاوی سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتیمانیی عێراقی لە سەڵاحەدین كۆبوونەوە و بیروڕای خۆیان سەبارەت بە بارودۆخی عێراق و قەیرانی سیاسیی و چۆنێتی چارەسەركردنی قەیرانەكان ئاڵوگۆڕ كرد.

بارزانی و عه‌للاوی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ هاوڕابوون كه پرۆسەی سیاسی بەبێ پابەندبوونی لایەنەكان بە پرەنسیپی شەراكەت ناچێتە پێش و قەیرانەكانیش چارەسەر ناكرێن.

جه‌ختییان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه‌، بەبێ‌ شەراكەت قەیرانەكانی عێراق چارەسەر ناكرێن و  هه‌ردوولا بیروڕای خۆیان سەبارەت بە بارودۆخی عێراق و قەیرانی سیاسیی و چۆنێتی چارەسەركردنی قەیرانەكان ئاڵوگۆڕ كرد، كە تێیدا "بارزانی سیاسەتی هەرێمی كوردستانی لەو بارەیەوە بۆ شاندەكەی ئیئتیلافی نیشتمانی عێراق خستووەتەڕوو".

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، بارزانی و عەللاوی لەسەر ئەوە هاوڕا بوون كە پرۆسەی سیاسی بەبێ پابەندبوونی لایەنەكان بە پرەنسیپی شەراكەت ناچێتە پێش و قەیرانەكانیش چارەسەر ناكرێن.