بۆچوونی دانیشتووانی دھۆك لە بارەی چوونی شاندی كوردستان بۆ بەغدا

"سەربەخۆیی باشترە نەك بەو شێوە لەگەڵ بەغدا بین"

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/edfd61b6-7712-4dae-8089-5f8f4ba1e453/KurdUBexda-Duhok.ism/manifest

K24 - دھۆك:

بەشێك لە دانیشتووانی شاری دھۆك لە بارەی چوونی شاندی ھەرێمی كوردستان بۆ بەغدا و دانووستان لە بارەی كێشە ھەڵواسراوەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا راو بۆچوونی جیاواز دەخەنەڕوو.

سەبارەت بە پەیوەندییەكانی ھەولێر و بەغدا و چوونی شاندەكانی ھەرێمی كوردستان بۆ دانووستان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق، ژمارەیەك ھاووڵاتی شاری دھۆك بۆ (كوردستان24) ھاووڵاتیەكی شاری دھۆك دەڵێ: "لە ساڵی حەفتاكانەوە ئێمە وەك كورد ھەر شاند بۆ بەغدا بەڕێدەكەین و بێ ئەنجام بووە، بەڵام ئەمجارە كە ئەمریكا شاندی ھەردوولای بانگكردووە ئومێد دەكەین ئەنجامی ھەبێت".

یەكێكی دیكە لە ھاووڵاتیانی دھۆك رای وایە: "لایەنە سیاسییەكانی كوردستان خۆیان یەكگرتوونین، ئەمەش وایكردووە نەیاران سوود لەو دەرفەتە ببینن، مادام ئێمە وەك كورد یەكگرتوونەبیین و راست نەبین، دووژمنەكانمان چۆن لەگەڵمان باش دەبن".

ھەندێك لە ھاووڵاتیانیش پێیانوایە سەربەخۆبوونی ھەرێمی كوردستان دەتوانێت ماف و داخوازییەكانی ھەرێمی كوردستان بە دەست بێنێت بۆیە كاتی ئەوە ھاتووە كورد لە باشووری كوردستان جیابوونەوی لە عێراق رابگەیەنێت.

لەو بارەیە گەنجێكی دانیشتووی دھۆك دەڵێت: "ئێمە حەز دەكەین لەگەڵ بەغدا رێكبكەون، بەڵام باوەڕمان پێ نەماوە، بۆیە بە بڕوای من ھەرێمی كوردستان سەربەخۆ بێت باشترە نەك بەو شێوەی ئێستا لەگەڵ بەغدا بێت".

ئەوە لە كاتێكدایە لە دوو رۆژی رابردوودا جارێكی دیكە شاندێكی ھەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان سەردانی بەغدایان كرد و لەگەڵ جۆن كیری، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا و بەرپرسانی باڵای بەغدا كۆبوونەوە.