پڕۆسه‌ی رزگاركردنی گوندی به‌شیر له باشووری كه‌ركووك ده‌ستیپێكرد
" له چه‌ند رۆژی تر ئینشائه‌لڵا رزگاركردنی به‌شیر و ده‌وروبه‌ری راده‌گه‌یه‌ندرێت"
K24 – كه‌ركووك:
ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌ی رزگاركردنی گوندی به‌شیر له باشووری كه‌ركووك له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه راگه‌یاندرا.
نه‌جات حوسێن سه‌ركرده له حه‌شدی شه‌عبیی له كه‌ركووك بۆ كوردستان24 گوتی هێرشه‌كان بۆ رزگاركردنی گوندی به‌شیر "كه‌م كه‌م ده‌بێت".
نه‌جات حوسێن گوتی: "سێ رۆژه دوو هێرش كراوه سه‌ركه‌وتوو بووه"، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد ناوچه‌ی "ته‌په كه ستراتیژی بووه به دوو سێ سه‌عات رزگاركرا، یه‌ك مهزرهعهش" هه‌بووه "رێگه‌ی ئیمدادی سه‌ره‌كیی داعش بووه پچڕاوه و به پێنج شه‌ش سه‌عات رزگاركرا".

له باره‌ی رۆڵی پێشمه‌رگه‌ش نه‌جات حوسێن سه‌ركرده‌ی حه‌شدی شه‌عبیی له كه‌ركووك گوتی: "ئێمه له گوندی به‌شیر یهكپارچهین پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبیی یهكپارچهین"، روونیشیكرده‌وه رۆڵی هێزی پێشمه‌رگه ئیسناد و پشتیوانیكردنه.
ئه‌و سه‌ركرده‌ی حه‌شدی شه‌عبیی له كه‌ركووك ئه‌وه‌شی گوت پشت به‌خودا "له‌چه‌ند رۆژی تر رزگاركردنی به‌شیر و ده‌وروبه‌ری راده‌گه‌یه‌ندرێت".
له دوای كۆنتڕۆڵكردنی شاری مووسڵ و تكریت و ناوچه‌یه‌كی فراوان له ئه‌نبار له حوزه‌یرانی 2014 گوندی به‌شیریش له‌لایه‌ن داعشه‌وه كۆنتڕۆڵكراوه.
گوندی به‌شیر زۆربه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی توركمانی شیعه مه‌زهه‌بن، پێشتر هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیی چه‌ند جارێك هه‌وڵیاندا ئه‌و گونده رزگاربكه‌ن، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.