"چهكدارانی هۆزهكان مهشقیان پێكراوه تا هاوكاربن له رزگاركردنی هاووڵاتیانی فهلوجه"
"حکوومەتی ئەمریکا پابەند بووە بە ھاوکاری حکوومەتی عێراق"
K24 – ههولێر، نهریمان ههورامی:
ستیوارت جۆنز باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق گوتی: "حکوومەتی ئەمریکا پابەند بووە بە ھاوکاری حکوومەتی عێراق، لە ھاوکاری ھێزە ئەمنییەکان و ھێزە ناوخۆییەکان لە شەڕی دژ بە داعش و دەرپەڕاندنی داعش لە فەللوجە، بەردەوام لە رێگەی حکوومەتی عێراقەوە ھاوکاری ھێزە ناوخۆییەکانمان کردووە بە دابینکردنی چەك وتەقەمەنی پێویست بۆ لەناوبردنی داعش. وەک جۆن کێری وەزیری دەرەوەش ئاماژەی پێدا 155 ملیۆن دۆلار بۆ ھاوکاری مرۆیی خەڵکی عێراق تەرخان کراوە".
ئەم گوتانەی باڵوێزی ئەمریکا لەکاتێکدایە کە ھێزە عێراقییەکان لە ھەوڵدان بۆ ھەڵگرتنی گەمارۆی سەر خەڵکی فەللوجە کە لایەن چەکدارانی داعشەوە گەمارۆ دراون.
سوھەیب ئەلراوی پارێزگاری ئەنبار گوتی: "چەکدارانی ھۆزەکان لە کەمپی سەربازی حەببانیە راھێنانیان پێکراوە بۆئەوەی شانبەشانی ھێزەکانی عێراق ھاوکاربن لە رزگار کردنی ئەو ھاووڵاتیانەی کە لە فەللوجە لەلایەن داعشەوە گەمارۆ دراون و کۆتایی بە تراژیدیاکانی داعش بھێنن".
م.ح