تاران ئاگاداری پرۆسەی "ئازادكردنی عێراق" بووە
ئێران لەچەندین بواردا پەیوەندی ژێربەژێری لەگەڵ واشنتۆندا هەیە
K24 - ههولێر:
زاڵمای خەلیلزاد باڵیۆزی پێشووی ئەمریكا له عێراق، لە كتێبهكهیدا بهناوی (نوێنهر)، باسی هۆكارەكانی داگیركردنی عێراق و هەڵەكانی (پۆل بریمەر)ی حاكمی مەدەنی ئەمریكا لە عێراق دهكات.
خەلیلزاد، باسی رۆڵی ئێران دوای لەناوچوونی ڕژێمی سەدام حوسێن دەكات و نووسیویهتی :" دوای رووخانی سەدام، هەزاران ئێرانی هاتنە ناو عێراق و رۆڵیان لە برەودان بە هزری مهزههبی لە عێراقدا هەبووه".
زاڵمای خەلیل زاد, ئەمریكییەكی بە رەگەز ئەفغانی، لە پەرتووكەكەیدا، بهناوی "نێردراو.. لە كابوڵەوە بۆ كۆشكی سپی، گەشتەكەم لە جیهانێكی ناجێگیر"ه، بەشێك لە ژیان و بەسەرهات و بیرەوەرییەكانی نووسیوەتەوەو گرنگترین ئەو نهێنیانەش ئاشكرا دەكات، كە هۆكاربوون بۆ داگیركردنی عێراق لەلایەن ئەمریكاوە.
لە كتێبەكدا خەلیل زاد، باس لە قۆناغی پۆستی راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی و نوێنەری تایبەت لە ئۆپۆزسیۆنی عێڕاقی، لە ساڵی ٢٠٠٢، دەكات، هەروەها رۆڵی ئەو لە یەكخستنەوەی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی و كاریگەری لەسەر جۆرج بۆشی كوڕ، بۆ بڕیاردان لەسەر دەستپێكردنی پرۆسەی ئازادی عێراق.
خەلیل زاد، هەروەها، باس لە كێشەكانی لەگەڵ (پۆل بریمەر)ی حاكمی مەدەنی ئەمریكا لە عێراق دەكات ، دوای 2003 و گرنگترینی ئەو هەڵانەی (بریمەر) لە عێراق ئەنجامیداوە.
دواتر، باس لە رۆڵی ئێران دەكات و دەڵێت: "تاران بەر لە ئەنجامدانی پرۆسەی ئازادی عێراق، ئاگادار بووە و خۆی چەند جارێك لە جنێڤ چاوی بە محەمەد جەواد زەریفی نوێنەری ئەو كاتی ئێران لە نەتەوە یەكگرتووەكان و وەزیری دەرەوەی ئێستا كەوتووە".
خەلیل زاد، لە كتێبەكەیدا، نوسیوویەتی: "هەزاران ئێرانی دوای رووخانی سەدام، هاتنە نێو عێراق و لەو شوێنانەی لایان پیرۆزە جێگیر بوون".
ئەم دیپلۆماتكارەی ئەمریكا، هەر لەبارەی ئێرانەوە نووسیویهتی: " لەكاتی لێدانی تاڵیبانی ئەفغانستانیش، پەیوەندیمان هەبووە لەگەڵ تاران"، ههروهها دەپرسێت: "ئایا تاكەی ئێران دەتوانێت، درێژە بە دژایەتیكردنی ئاشكرای ئەمریكا بدات، لە كاتێكدا لەچەندین بواردا پەیوەندی ژێربەژێری لەگەڵ واشنتۆندا هەیە".
زاڵمای خەلیل زاد، ساڵی ١٩٥١ لەدایك بووە و بەیەكێك لە هەڵۆكانی كۆشكی سپی سەردەمی (جۆرج بوشی كوڕ) دادەنرێت.