ئەمریكا شەڕی ئەلیكترۆنی دژ بە داعش راگەیاند

"فەرمانی دەستپێكردنی شەڕی ئەلیكترۆنیم دژی داعش دەركردووە"

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/c24beea8-38ee-4fa7-9aa6-f3836775ce8a/Sheri%20Alktroni%20djbe%20Da3sh.ism/manifest

K24 – ھەولێر:

سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وامی هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر مۆڵگه‌ و بنكه‌كانی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش له‌ عێراق و سووریا، ئاشتن كارته‌ر وەزیری بەرگریی ئەمریكا، لەناوەندی لێكۆڵینەوە ستراتیژییەكان، شەڕی ئەلیكترۆنی دژی رێکخراوی داعش راگەیاند.

ئاشتن کارتەر گوتی: "فەرمانی دەستپێكردنی شەڕی ئەلیكترۆنیم دژی داعش دەركردووە."

وەزیری بەرگریی ئەمریكا راشیگەیاند: ئەو چالاكییە نوێیە دژی داعشە، لەلایەن فەرمانگەی ئەلیكترۆنییەوە بەڕێوەدەچێت ‌و یەكەم ئەركی  ئەو فەرمانگەیەی پنتاگۆنە، كە لە ساڵی 2009  دامەزراوە.

بە گوتەی كارتەر ئامانجی ئەو شەڕە ئەلیكترۆنییە، ڕێگرتنە لە رێکخراوی داعش، پەیوەندیی بەھێزەكانیانەوە بكەن، بۆ ئەوەی رێگە لەپارە پەیداكردن‌ و تاوانەكانیان بگیرێت.

رۆژی 8 مانگی ئابی 2014 فڕۆکەکانی هاوپەیمانان، هێرشە ئاسمانییەکانییان لە عێڕاق دەستپێكرد بە سەرۆكایەتی ئەمریكا و لە 23 ئەیلولی هەمان ساڵ، بۆردوومانی ئاسمانی بۆ سەر مۆڵگەکانی چەکدارانی داعش لە سووریا دەستی پێکرد.