"بۆ له‌یه‌ك نزیككردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت دۆخێكی له‌بار دروستبكات"
"ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا پشتگیری خۆی بۆ چاكسازيیهكانی حه‌يده‌ر عه‌باديی راگه‌یاند"
K24 – به‌غدا, عه‌لی ئه‌ركه‌وازی:
ژماره‌یه‌ك شرۆڤه‌كاری سیاسیی عێراقی له به‌غدا بیروبۆچوونی خۆیان له باره‌ی رۆڵی ئه‌مریكا و گرینگیی پێدانی واشینتۆن به عێراق بۆ كوردستان24 ده‌خه‌نه‌ڕوو.
عه‌لی ئهلعهنبووری شرۆڤه‌كاری سیاسیی ده‌ڵێت: "ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا پشتگیری خۆی بۆ چاكسازيیهكان حه‌يده‌ر عه‌باديی راگه‌یاند. به‌ڵام له هه‌مانكاتدا حكوومه‌تی ئه‌مریكا به جۆن كێریشهوه ده‌زانن، كه پێكهێنانی ئه‌و حكوومه‌ته پێویستی به رێككه‌وتنی سیاسيی لایه‌نه‌كان هه‌یه".
عه‌لی ئهلعهنبوور گوتیشی: "هه‌روه‌ها پێویسته هه‌ندێك لایه‌ن یان ناوه پێشنیازكراوه‌كان قبوڵ بكه‌ن، یانیش كه‌سانی دیكه پێشنیاز بكرێن. له‌و باوه‌ڕه‌شدام كێری تاوتوێی ئه‌و هه‌موو پرسانه‌ی له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عێراق كردووه".
هاشم ئه‌لحه‌بوبی شرۆڤه‌كاری سیاسیی گوتی: "ئه‌مریكا سووره له‌سه‌ر سه‌رخستنی حكومه‌تی عێراق، ئه‌وه‌ش ده‌زانێت كه كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی عێراقیی وه‌ك وڵاتێكی داگیركراو ناساندووه له‌ساڵی دووهه‌زار و سێ وه به بڕیارێكی فه‌رمی ئاسایشی نێوده‌ڵه‌تی، ئه‌مه‌ریكای بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی عێراق سه‌رپشككردووه".
ئه‌لحه‌بوبی گوتیشی: "ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی ئه‌مریكا له‌و ماوه‌یه‌دا عێراقی به‌و هه‌موو قه‌یران و گرفتانه گه‌یاندووه".
محه‌ممه‌د یه‌حیا یه‌كێكی دیكه له شرۆڤه‌كاری سیاسیی گوتی: "بزاڤی ئه‌مریكا زۆر هه‌نووكه‌یی نین به‌ر له دوو هه‌فته‌ش جووڵه‌یه‌كی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئاستی سندوقی نێوده‌ڵه‌تی و بانكی نێوده‌وڵه‌تی هه‌بوو".
محه‌ممه‌د یه‌حیا روونیكرده‌وه: "به‌ڵام ئه‌مریكا به له‌به‌رچاوگرتنی ره‌وشی سیاسيی عێراق و شه‌ڕى داعش ده‌یه‌وێت دۆخێكی له‌بار دروستبكات بۆ لێكنزیككردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان، تا بتوانێت له پێدانی قه‌رز هاوكاری عێراق بكات، ئه‌مه‌ش به روونی له لێدوان و هه‌ڵوێسته‌كانی رۆژانی رابردووی ئه‌مه‌ریكاوه دیاربوو".
م.ح