بارزانى و رابه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی‌ باسی بارودۆخی سیاسیی هه‌رێمیان كرد

له‌ دیداره‌كه‌دا دوا پێشهات و گۆڕانكارییه‌ سیاسییه‌كانی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداش باسكرا

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/ef864065-8edb-4dc0-87c0-1e3e1d33f765/kobunewey%20barzani%20w%20bzwtnawai%20islami.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ پێشوازیكرد له‌ عیرفان عه‌بدولعه‌زیز رابه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی كوردستان و باسیان له‌ بارودۆخی سیاسیی ناوخۆی هه‌رێم و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و چه‌ند پرسێكی تر كرد.   

به‌ گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم: "لە دیدارەكەدا باس لە بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و دوا پێشهات و گۆڕانكارییە سیاسییەكانی عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا كرا".

هه‌ر به‌ گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم: "هەروەها ئاییندەی پەیوەندییەكان و ڕیفراندۆمی خەڵكی كوردستان و تەحەدیات و دەرفەتەكانی بەردەم هەرێمی كوردستان تاوتوێ كرا".

ماڵپه‌ڕه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "هەر لەم كۆبوونەوەیەدا باس لە بارودۆخی سیاسیی ناوخۆی هەرێم كرا و رۆشنایی خرایە سەر سەقامگیریی سیاسیی و قەیرانی دارایی و هەروەها پڕۆسەی چاكسازی و بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردستان".

م.ح