نەغەدە و مەهاباد بە هێڵی ئاسنی ئێرانەوە دەبەسترێتەوە
مانگی حوزهیران پرۆژهكه تهواو دهبێت
K24 - ههولێر:
داریوش نەسر, بەڕێوەبەری گشتیی رێگەوبان و ئاوەدانکردنەوەی پارێزگای ورمێ رايگەیاند, سەرەتای مانگی حوزەیران هێڵی شەمەندەفەری نەغەدە- مەهاباد, بە هێڵی سەرانسەریی ئێرانەوە دەبەسترێتەوە.
نەسر, بۆ ئاژانسی هەواڵی "مێهر" گوتى: "هێڵی ئاسنی مەراغە بۆ ورمێ تا وێستگەی مەهاباد لە ساڵانی رابردوودا تەواو کراوە و بەشی مەهاباد تا نەغەدە لە کۆتاییەکانی دایە و تا سەرەتای مانگی حوزەیران تەواو دەبێت".
ههروهها گوتی: "هێڵی نێوان نەغەدە - مەهاباد وێسگەی نەغەدە، نزیکەی ٩٠%ی کۆتایی پێهاتووە".
هێڵی شەمەندەفەری ئێران لە مێژساڵە لەتارانەوە بۆ باکوور، رۆژهەڵات، باشوور و رۆژئاوای ئێرانی بەیەکەوە لکاندووە. بەڵام لەم ساڵانەی دوواییدا هەوڵدراوە لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە کرماشان و ناوچەی موکریان بە جیا بەم هێڵەوە بلکێندرێن.