به‌هۆی باران و لافاو 18 كه‌س له سعودییه گیانیان له ده‌ستداوه
"915 كه‌س له ناو ئۆتۆمبێڵه‌كانیان رزگاركراون"
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی به‌رگریی شارستانی له سعودییه دوێنێ رایگه‌یاند به‌هۆی باران و لافاوه‌كان (كه چه‌ند رۆژی شانشینی سعودییه‌ی گرتوه‌ته‌وه) له هه‌موو ناوچه‌كانی وڵات بووه‌ته‌هۆی گیانله ده‌ستدانی 18 كه‌س له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا 915 كه‌س له ناو ئۆتۆمبێڵه‌كانیان رزگاركراون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی به‌رگریی شارستانی له سعودییه له راگه‌یاندراوێكدا رایگه‌یاند: "ئاوى لالفاوهكان رێگا خێراكانی له ریاز و مه‌ككه و ناوچه شاخاوییه‌كانی باشووری شانشینی سعودییه‌ی نقوومكرد".
تۆماره ڤیدیۆییه‌كان له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چه‌ند ئۆتۆمبێڵێكیان نیشاندا له شاری ئه‌بها له باشووری وڵات نقوومیی ئاو ببوون.
بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك بارانی به‌خوڕ له سعودییه باری، رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردووش وه‌زاره‌تی فێركردن بڕیاریدا قوتابخانه‌كان له ریازی پایته‌خت و ده‌وروبه‌ری دابخات.
REUTERS ، م.ح