بارزانی: پێویسته رێككه‌وتنێكی سیاسیی له‌سه‌ر دوای قۆناغی ئازادكردنی مووسڵ بكرێت
بارزانى و فه‌رمانده‌ی نوێی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا باسی بارودۆخی سیاسیی عێراقییان كرد
K24 – هه‌ولێر:
ئێوارەی دوێنێ لە شاری هەولێر مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە جەنەڕاڵ جۆزێف ڤۆتێل فەرماندەی نوێی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا و شاندێكی یاوەری كرد و باسيان له رزگاركردنی مووسڵ و بارودۆخی سیاسیی عێراق كرد.
ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له دیداره‌كه‌دا له باره‌ی ئازادكردنی مووسڵ "بارزانی ئەوەی دووپات كردەوە كە بەر لە ئازادكردنی موسڵ پێویستە ڕێككەوتنێكی سیاسی لەسەر قۆناغی دوای ئازادكردنی موسڵ و چۆنییەتی ئیدارەكردنی هەبێت".
به گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له به‌شێكی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان بارزانی و فەرماندەی نوێی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا "باس لە بارودۆخی سیاسیی عێراق و پێشهاتە تازەكانی نێو پڕۆسەی سیاسیی كرا".
ماڵپه‌ڕه‌كه نووسیویه‌تی: "هەردوولا جەختیان لە هەماهەنگی و ڕاوێژی بەردەوام لەنێوان هەردوولا كردەوە ئەویش بۆ بەدیهاتنی چارەكردنی كێشە سیاسییەكانی عێراق".
ئه‌وه‌شی نووسیوه: "بە پێویستیش زانرا لەپێناو سەركەوتن لە شەڕی دژی تیرۆریستان و تێپەڕاندنی قەیرانی دارایی و گرفتەكانی تر گفتوگۆ و هەماهەنگیی سیاسیی نێوان لایەنە عێراقییەكان بەردەوام بێت".
م.ح