تیروپشكی پێشكۆتاییی چامپیۆنزلیگ راكێشرا
رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاگرینی له‌خۆگرتووه
K24- نیۆن
تیروپشكی قۆناخی پێشكۆتاییی چامپیۆنزلیگ له شاری نیۆن له سویسڕا راكێشرا و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاگرینی له‌خۆگرتووه.
یانه‌كانی مانچێسته‌ر سیتیی ئینگلیزی و ریال مه‌دریدی ئیسپانی رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه، یاریی یه‌كه‌م له یاریگه‌ی ئیتیحاد ده‌بێت و یاریی دووه‌میش له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ ده‌كرێت. یانه‌كانی ئاتلێتیكۆ مه‌دریدی ئیسپانی و بایرن میونشنی ئه‌ڵمانیش رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه، كه یاریی یه‌كه‌م له یاریگه‌ی ڤیسێنتی كاڵدیرۆن ده‌كرێت و یاریی دووه‌میش له ئالیانز ئارینا ده‌كرێت.
یارییه‌كانی چوون له رۆژانی 26/27ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه ده‌چن و یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ش له رۆژانی 3/4ی مانگی داهاتوو ده‌كرێن، كه براوه هه‌ردوو رووبه‌ڕووبوونه‌وه له فیناڵی خوله‌كه له شاری میلانۆ رۆژی 28ی مایۆ به‌رامبه‌ر یه‌كتری یاریی ده‌كه‌ن.