وه‌زیری نه‌وتی ئێران به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئۆپیك ناكات
“هه‌رگیز ئێران رێكه‌وتنی جێگیركردنی به‌رهه‌م واژۆ ناكات و به‌رده‌وام ده‌بێت له زیادكردنی به‌رهه‌می نه‌وتی وڵاته‌كه‌ی”
.jpg)
K24 – ھەولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران رایگه‌یاندووه، وه‌زیری نه‌وتی ئێران به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئۆپیك ناكات كه بریاره له دۆحه ببه‌سترێت به‌هۆی په‌یوه‌ست بوونی به چه‌ند ئه‌رك و كۆبوونهوهكهیهكی دیكەوە.
ئه‌كبه‌ر نعمهتوڵا گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێرانی به ئاژانسی هه‌واڵی ئێرنای راگه‌یاندووه ، بێژه‌ن نامدار زه‌نگه‌نه به‌هۆی سه‌رقاڵی به‌هه‌ندێ كۆبوونه‌وه و كاری دیكەوە به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه ناكات به‌ڵام حوسێن كازم پور نوێنه‌ری ئێران له ئۆپیك به‌شدار ده‌بێت.
گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی ئێران راشیگه‌یاندووه: هه‌رگیز ئێران رێكه‌وتنی جێگیركردنی به‌رهه‌م واژۆ ناكات و به‌رده‌وام ده‌بێت له زیادكردنی به‌رهه‌می نه‌وتی وڵاته‌كه‌ی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پشكی خۆی له بازاڕه‌كاندا تا ده‌گاته ئاستی به‌رهه‌می پێش سه‌پاندنی سزاكانی سه‌ری، به‌ڵام وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه كه ئێران نوێنه‌ری خۆی ده‌نێریته كۆبوونه‌وه‌كه.
ئه‌لیكسانده‌ر نۆڤاكی وه‌زیری ووزه‌ی رووسیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه ده‌كری كۆبوونه‌وه‌كه به بێ بوونی ئێران ئه‌نجام بدرێت.