له‌ پارێزگاى سنه‌ به‌ هۆى لافاو ده‌يان خانوو رووخان

بارانی چەند رۆژی رابردوو بەشێك لە خانووكانی دانيشتووانی قوروەی رۆژهەڵاتی كوردستانی رووخاند.

K24 – هه‌ولێر:

بارانی چەند رۆژی رابردوو بەشێك لە خانووكانی دانيشتووانی قوروەی رۆژهەڵاتی كوردستانی رووخاند.

جێگری بەشی ئاوەدانكردنەوە و پلاندانانی قایمقایميه‌تی قوروە لە پارێزگای سنە رایگەیاند، بە هۆی بارینی زۆری چەند رۆژی رابردوو گوندەكانی "قاورمەدەرە" زۆرترین زیانیان بەركەوتووە.

عەلیڕەزا مەیمەنەت ئابادی، گوتی: ماڵ و شوێنی حەواندنەوەی ئاژەڵەكانی ئەم گوندانە بە هۆی كۆن بوون و بەكارهێنانی كەرەستەی كۆن، لە كاتی باران باریندا زۆرترین زیانیان پێگەیشتووە.

سەرۆكی ئیدارەی نێشتەجێكردنی قوروە دەڵێ: لەو گوندانەی خانووكانیان رووخاوە، حكوومەت پێشتر هیچ ئاسانكارییەكی بۆ درووستكردنی خانوبەرە ئەنجامنەداوە.

باران و لافاوی چەند رۆژی رابردوو لە پارێزگاكانی ئیلام، سنە و كرماشانی رۆژهەڵاتی كوردستان زیانی زۆری لێكەوتەوە.

لە گوندەكانی دەوروبەری شاری قوروە بەشێكی زۆر لە خانووەكان رووخاون.

ناوەندەی بەڕێوبەرایەتیی  قەیران لە پاوە رایگەیاندووە، دوای بەراوردكردنی زیانەكان دەست بە یارمەتیدانی زیانلێكەوتووان دەكرێت.