بارزانی: چاره‌نووسی كه‌ركووك له‌ده‌ست كه‌ركووكییه‌كانه
ئه‌وه‌ی هاوكاری داعشی كردبێت هه‌مان چاره‌نووسی ئه‌و رێكخراوه‌ی ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك هۆزه‌كانی ناوچه‌كانی حه‌ویجه، داقووق و ره‌شاد رایگه‌یاند، چاره‌نووسی كه‌ركووك له ده‌ست خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌یه و پێویسته هه‌موو لایه‌كیش رێز له بڕیاری خه‌ڵكی ئه‌و شاره بگرێت.
له چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆ هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆك هۆزه‌كانی ناوچه‌كانی حه‌ویجه و ره‌شاد و داقووق، داوایان له بارزانی كردووه، رێگه‌یان پێ بدرێت بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانییان رۆڵی كاریگه‌رییان هه‌بێت و هاوشانی پێشمه‌رگه له دژی داعش بجه‌نگن.
هه‌روه‌ها سوپاسی هێزی پێشمه‌رگه و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی كه‌ركووكیان كرد و رایانگه‌یاند، كه پێشمه‌رگه بۆ پاراستنی ئه‌منییه‌تی كه‌ركووك و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری، گیانی خۆی خستووه‌ته سه‌ر ده‌ست.
ئه‌و سه‌رۆك هۆزانه رایانگه‌یاند، شانازی به رۆڵی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و متمانه‌ی ته‌واویشیان به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان هه‌یه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد، ئه‌وان له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌نگاوێكدان، كه بۆ پاراستنی ئه‌منییه‌تی ناوچه‌كه پێویست بێت.
له‌و دیداره‌یاندا، سوپاسی خۆیان ئاراسته‌ی گه‌لی كورد و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، كه سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی دارایی، باوه‌شییان بۆ ئاواره عه‌ره‌به‌كان كردووه‌ته‌وه و له هه‌رێمی كوردستان په‌نایان داون، كه به‌هۆی داگیركردنی ناوچه‌كانییان له‌لایه‌ن رێكخراوی داعشه‌وه ئاواره بوونه.
له دیداره‌كه‌دا، بارزانی داوای له سه‌رۆك هۆزه‌كانی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك كرد، هه‌ماهه‌نگییان هه‌بێت بۆ پێكه‌وه‌ژیان و جه‌ختی له برایه‌تی نێوان كورد و عه‌ره‌ب كرده‌وه.
له باره‌ی چاره‌نووسی كه‌ركووكه‌وه، بارزانی رایگه‌یاند، چاره‌نووسی ئه‌و شاره له ده‌ست كه‌ركووكییه‌كاندایه و پێویسته هه‌موو لایه‌كیش رێز له بڕیاری ئه‌وان بگرێت.
بارزانی دووپاتیشی كرده‌وه، به درێژایی خه‌باتی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كورد، له‌گه‌ڵ حكوومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی به‌غدا، رێگه به‌وه‌نه‌دراوه ئه‌و شه‌ڕه بكرێته شه‌ڕی كورد و عه‌ره‌ب.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، رێكخراوی داعش خۆی وه‌ك فریادڕه‌سی سووننه‌كان نیشاندا، به‌ڵام ده‌ركه‌وت جگه سووكایه‌تیكردن به عه‌ره‌ب و كاولكاری هیچ شتێكی دیكه‌ی بۆ ئه‌و ناوچانه پێنه‌بووه و رێكخراوه‌كه پێی وابوو، به هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕ له‌نێوان كورد و عه‌ره‌ب، به مه‌رامه‌كانی ده‌گات.
بارزانی رایگه‌یاند، له سه‌ره‌تای هاتنی رێكخراوه‌كه، هه‌ندێك له هۆز له به‌هاكانی عه‌ره‌ب لایاندا و گوتی: " بەداخەوە لە سەرەتادا بەشێك لە عەشایەر ناپاکییان لە بەهاکانی عەرەبی کرد، ئێستا دەبێ ئێوە بە کردەوە دڵنیایی بدەن کە ئەو شتانەی ڕوویان داوە لە ڕەوشتی عەرەبدا نییە".
جەختیشی کردەوە ئەوەی دەستی لەگەڵ داعش هەبووبێت و هاوكاریی داعشی كردبێت و هزری داعشی لا پەسەند بێت، هه‌مان چارەنووسی داعشی ده‌بێت.
له باره‌ی ئازادكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك و به‌شداریكردنی خه‌ڵكی ناوچه‌كه، بارزانی رایگه‌یاند، باشترین رێگه‌یه كه خۆیان به‌شداری له‌و پرۆسه‌یه‌دا بكه‌ن و له‌و باره‌یه‌وه‌ش پێویسته هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بكرێت.
بارزانی دووپاتیشی كرده‌وه، پێویسته رێگه‌نه‌درێت تیرۆریستانی داعش بگه‌نه مه‌رامی خۆیان و برایه‌تی نێوان كورد و پێكهاته‌كانی دیكه‌ی ناوچه‌كه تێكبده‌ن و راشیگه‌یاند، تیرۆریستان هیچ داهاتوویه‌كییان له ناوچه‌كه‌دا نابێت.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه، په‌نادانی ئاواره و لێقه‌وماوان، به‌شێكه له به‌های به‌رزی خه‌ڵكی كوردستان و سه‌ره‌ڕای ره‌وشی قورسی دارایی هه‌رێمی كوردستان، هه‌رچی له توانادابێت بۆ ئاواره‌كان ده‌كرێت، تا ئه‌و كاته‌ی ناوچه‌كانییان ئازاد ده‌كرێته‌وه و ده‌گه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان.