كوڕى خامهنهيى دهيهوێت جێگهى باوكى بگرێتهوه
موجتەبا خامنەیی كوڕی ئایەتوڵڵا خامنەیی دەیەوێت جێگەی باوكی بگرێتەوە و ناوى لە لیستی كاندیدەكانی رێبەری داھاتووی ئێراندایە.
K24 – ههولێر:
موجتەبا خامنەیی كوڕی ئایەتوڵڵا خامنەیی دەیەوێت جێگەی باوكی بگرێتەوە و ناوى لە لیستی كاندیدەكانی رێبەری داھاتووی ئێراندایە.
جارێكیديكه پرسی جێنشینی رێبەری داھاتووی كۆماری ئیسلامی ئێران گەرمە، دەوترێت كە پارێزگارهكان و رێبەری ئێستای ئێرانیش چاویان لە موجتەبا خامنەیی كوڕی ئایەتوڵڵا عەڵی خامنەییە، بۆ ئەوەی بیكەنە جێگرەوەی باوكی. لەبەرەی ریفۆرمخوازەكانیش باس لە ھاتنە پێشەوەی نەوەی ئایەتوڵڵا خومەینی دامەزرێنەری كۆماری ئیسلامی ئێران دەكرێت.
پرۆفايلى كانديدهكانى پۆستى رێبهرى باڵاى شۆڕشى كۆمارى ئيسلامى ئێران:
عەلی ئەكبەر ھاشمی رەفسەنجانی
*ساڵی 1934 لە رەفسەنجانی سەر بە پارێزگای كێرمان لەدایكبوو.
*ھاوڕێی نزیكی ئایەتوڵڵا خومەینی دامەزرێنەری كۆماری ئیسلامی ئێران بوو.
*سەرۆكی یەكەم خولی ئهنجوومهنى شووراى كۆمارى ئيسلامى ئێران بووە.
*چوارەمین سەرۆك كۆماری ئێران بووە. دووەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پاراستنی دەستوور بووە.
*لەساڵی 1989-ەوە تاكوو ئێستا سەرۆكی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژوەندییەكانی ئێرانە.
- ئێستا بەپشتیوانی لە فیتنەو ریفۆرمخوازەكان دەناسرێت.
- مەھدی كوڕیشی بەتۆمەتی گەندەڵی لە زینداندایە.
حەسەن رۆحانی
*لەساڵی 1948 لە پارێزگای سمنان لەدایكبووە
*لەیەكەم خولی ئهنجوومهنى شووراى كۆمارى ئيسلامى ئێراندا پەرلەمانتار بووە.
*بەرپرسی ئەنجومەنی پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی بووە.
*ئەندامی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییەكانی ئێران بووە.
*ئەندامی ئەنجومەنی پاراستنی دەستووری ئێرانە.
*لە2013-ەوە سەرۆك كۆماری ئێرانە.
سەید حەسەن خومەینی
*لەساڵی 1972 لە قوم لەدایكبووە.
*كوڕی سەید ئەحمەد خومەینییە.
*ھیچ بەرپرسیارییەتی حكومی نەبووە.
*ئێستا بەرپرسی ناوەندی چاپ و بڵاوكردنەوەی بیروڕاكانی خومەینییە.
*لەھەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەزایانی رێبەری شیاوی پەسەند نەكرا.
موجتەبا خامنەیی
* له 1969 لە مەشھەد لەدایكبووە.
*كوڕی سەید عەلی خامنەییە.
*زاوای حەداد عادل كەسی یەكەمی پارێزگارهكانه.
*لەسوپای پاسداراندا دەستی دەڕوات.
*ئوسوڵگەراكان لەئەنجومەنی شارەزایان پشتیوانی لێدەكەن.
*سەید مەحمود ھاشمی شاھرودی
*لەساڵی 1948 لە نەجەف لەدایكبووە.
*10 ساڵ سەرۆكی دەزگای دادوەری ئێران بووە.
سادق لاریجانی
*ساڵی 1960 لە نەجەف لەدایكبووە.
*ئەندامی ئەنجومەنی پاراستنی دەستوور بووە.
*لە 2009-وە سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری ئێرانە.